کۆچی دوایی کچی پێشمەرگەیەکی دێرین و دایکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان

رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی، خاتوو نازێ فەتاحی کچی پێشمەرگەی دێرینی ریزەکانی حیزب لە هێزی ئەفشینی نەغەدە دەروێش ئیسماعیل فەتاحی و دایکی هاورێ عەبدوڵڵا نەجاڕی بە نەخۆشییەکی کتوپڕ و بەهۆی وەستانی دڵ لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد. خاتوو نازێ فەتاحی ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی لەناو بنەماڵەیەکی نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەر لە شاری شنۆ چاوی بە ژیان هەڵێناوە. بوونی باوکێکی پێشمەرگە و کوڕێکی پێشمەرگە لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، زەخت و فشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوبراو، باشترین بەڵگەن بۆ خۆڕاگری و نیشتیمانپەروەری و باوەڕی قوڵی ئەو شێرە ژنە بە رێبازی پیرۆزیان و حیزبەکەیان. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی خاتوو نازێ و خزم و کەسوکاری دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*