كۆمیتەی یەکیەتیی ژنان لەوڵاتی نۆروێژ لە بەرواری ٤ی ژانویەی ۲٠۲٠ بە مەبەستی هەڵبژاردن و دیاری كردنی نوێنەر، كۆنفرانسێكی بەڕێوەبرد.

رۆژی شەممە بەرواری ٤ی ژانویەی ۲٠۲٠، كۆمیتەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، كۆنفرانسێكی بەڕێوەبرد. مەب

رۆژی شەممە بەرواری ٤ی ژانویەی ۲٠۲٠، كۆمیتەی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، كۆنفرانسێكی بەڕێوەبرد. مەبەست لە بەرێوەچوونی كۆنفرانس، دیاری كردنی نوێنەر بۆ كۆنفرانسی كۆمیتەی ژنانی دەرەوەی وڵات بوو.

كۆنفرانسەكە بە بەشداری چالاكانەی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی كۆمیتەكە، كاتژمێر یازدەی بەیانی دەستی پێكرد و كاتژمێر ۹ی شەو بە سەركەوتوویی كۆتایی بەكارەكانی هێنا.
كۆنفرانس بە سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب و ساتێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
بەشێوەیەكی گشتی كۆنفرانسەكە لە دوو بەشی سەرەكی دا كارەكانی بەڕێوەبرد. بەشی یەكەمی بەرنامەكان تەرخان كرابوو بۆ خوێندنەوە و پێشكەش كردنی پەیامەكانی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی ژنانی نۆروێژ، بەڕێز”نەمام زەرینفەم”. بەرپرسی كۆمیتەی حیزب، بەڕێز ”حەسەن غەمبار”. چالاكی مافی ژنان، بەڕێز ”شلێر باپیری” و نوێنەری كۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات، بەڕێز ” مەحبووبە رەحیمی”.

بەشی دووەمی كۆنفرانسەكە تەرخان كرابوو بۆ باسە تەشكیلاتیەكانی نێوخۆی یەكیەتیی ژنان و چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن.
لەم بەشە دا خاتوو مەحبووبە وە بەفرین ڕۆستەمی کە بەرپرسیاریەتی سەرپەرشتی كردنی كۆنفرانسی لە ئەستۆ بوو،خاتو مەحبوبە باسێكی تەشكیلاتی سەبارەت بە هەلبژاردن و چۆنیەتی و چەندێتی دیاری كردنی نوێنەر، پێشكەش كرد.
دواتر ئەندامان و بەشدارانی كۆنفرانس، پرسیار و پێشنیار و رەخنەكانیان هێنایە بەر باس و تاوتوێ كردن. كە بە خۆشحالیەوە لەم بەشە دا، ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامان بەپێشنیار و رەخنەكانیان، كۆنفرانسەكەیان دەوڵەمەندتر كرد. دواتر بە پێی پێویست و لە لایەن سەرپەرشتی كۆنفرانس وەڵامی پرسیارەكانی ئەندامان درایەوە.
هەر لەم بەشە دا، دەنگ بۆ پەسەندكردنی گەڵاڵەی كۆنفرانس بۆ كۆنگرە كۆكرایەوە و خالەكانی گەڵاڵە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا.
دواتر و لە درێژەی كۆنفرانسەكە دا و لە كەشێكی دێموكراسیانە دا پرۆسەی هەلبژاردنی نوێنەر بەرێوە چوو و ئەندامانی بەشدار لە كۆنفرانس، دەنگی متمانەیان دا بەو بەريزانەی خۆیان كاندید كردبوو و نوێنەر بۆ هەردووك كۆنگرەی یەكیەتیی ژنان و كۆنفرانشی كۆمیتەی ژنانی دەرەوەی وڵات هەلبژێردرا.

بەم شێوەیە كۆنفراس بە شێوەیەكی سەركەوتوو كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.

كۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان/ نۆروێژ
٥ی ژانویەی ۲٠۲٠

ەست لە بەرێوەچوونی كۆنفرانس، دیاری كردن و هەڵبژاردنی نوێنەر بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان و هەروەها دیاری كردنی نوێنەر بۆ كۆنفرانسی كۆمیتەی ژنانی دەرەوەی وڵات بوو.

كۆنفرانسەكە بە بەشداری چالاكانەی ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی كۆمیتەكە، كاتژمێر یازدەی بەیانی دەستی پێكرد و كاتژمێر ۹ی شەو بە سەركەوتوویی كۆتایی بەكارەكانی هێنا.
كۆنفرانس بە سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب و ساتێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كورد و كوردستان دەستی پێكرد.
بەشێوەیەكی گشتی كۆنفرانسەكە لە دوو بەشی سەرەكی دا كارەكانی بەڕێوەبرد. بەشی یەكەمی بەرنامەكان تەرخان كرابوو بۆ خوێندنەوە و پێشكەش كردنی پەیامەكانی بەرپرسی كۆمیتەی یەكێتی ژنانی نۆروێژ، بەڕێز”نەمام زەرینفەم”. بەرپرسی كۆمیتەی حیزب، بەڕێز ”حەسەن غەمبار”. چالاكی مافی ژنان، بەڕێز ”شلێر باپیری” و نوێنەرانی كۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات، بەڕێز ” مەحبووبە رەحیمی وە بەفرین ڕۆستەمی”.

بەشی دووەمی كۆنفرانسەكە تەرخان كرابوو بۆ باسە تەشكیلاتیەكانی نێوخۆی یەكیەتیی ژنان و چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن.
لەم بەشە دا خاتوو مەحبووبە كە بەرپرسیاریەتی سەرپەرشتی كردنی كۆنفرانسی لە ئەستۆ بوو، باسێكی تەشكیلاتی سەبارەت بە هەلبژاردن و چۆنیەتی و چەندێتی دیاری كردنی نوێنەر، پێشكەش كرد.

[NPG id=6979]