بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە وڵاتی ئوتریش لە سمینارێکی پارتی یه کییه تی کوردستانی سوریه

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۶/۱/۲۰۲۰ لە سەر بانگێشتنی ڕەسمی نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتی کوردستانی سوریە لە ئوتریش هەیئەتێکی کۆمیتەی ئوتریشی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری لە سمینار ێک بوو.
پاش بە خێر هاتنی میوانەکان لە لایەن بەڕێوەبەرانی سمینارەکەوە سەرەتا، دەقیقەیک بێ دەنگی ڕاگیرا بۆ ڕێز گرتن لە شەھیدانی کوردستان پاشان به ڕێزان عبداڵا هە کدو و نزار موسێ سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی، ڕێکخراوەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریە، کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێگای کاری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێک هاتنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئامریکا و تورکیەوە وهەروەها دواڕۆژی کوردستانی ڕۆژئاوا بە تێر و تەسەلی باسێکیان پێشکەشی بەشداربوان کرد. و بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخان کرا بۆ پرسیار و وڵام، کە کۆڕگێڕەکان بە وردی ولامی پرسیاری بەشدارانیان دایەوە. شایانی باسە هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، پێکهاتوو لە هاوڕێیان تاھیر حوسێن پورو ئومید خزرنەژاد بەشداری سمینارەکە بوون
لە کۆتایی سمینارەکەدا لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی یه کییه تی کوردستانی سوریەوە سوپاسی بەشداری هەیئەتی کومیتەی حیزب کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش