نامە و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی ح د ک بۆ دەفتەری سەرۆك وەزیرانی بریتانیا

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی دسامبری ٢٠١٩  کاتژمێری ١٢ی نیوەرۆ بەکاتی لەندەن،بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا، سەردانی ژمارە ١٠ی داونینگ ستریت دەفتەری سەرۆك وەزیرانی بریتانیای کردو نامەی پیرۆزبای سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەرێز کاک خالید عەزیزی بۆ بەرێز بۆرێس جانسۆن لە پەیوەندی لەگەڵ هەلبژاردنەکانی مانگی دسامبری ٢٠١٩ و سەرکەوتنی حیزبەکەیان و هەروەها کارتی پیرۆزبای بۆ رۆژی کریسمس و تازە بوونەوەی ساڵی زایینی، کە کە وێنەیەک بوو لە یەکێک لە گوندەکانی هەورامان رۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ دەستەگولێک، دایە ژمارە ١٠ی سەرۆك وەزیران.

لەپەیامی پیرۆزبایەکەی سکرتێری گشتی حیزب بەرێز خالید عەزیزی دا جەخت لەسەر سەقامگیری ئازادی و دێموکراسی و دابین کردنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو و هەروەها لە پەیامی کارتەکەشدا بۆ سالی تازە، سکرتێری حیزبەکەمان ئاواتی خواست بوو کە لەسالی تازەدا ئازادی و ئاسایش ببێتە هەوێنی پێکەوە ژیانی گەلان لە رۆژهەڵاتی نێوەراست.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا