بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە سمیناری رۆژی ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستان لە بریتانیا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی دسامبری ٢٠١٩ کاتژمێر ٢ بۆ ٤ی پاشنیوەرۆ، لیژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن بەبۆنەی رۆژی ئالا و پێشمەرگەیی کوردستان کۆرێکی بۆ بەڕێز کاك فازل ڕەئووف بەرپرسی لقی ٢١ پارتی دێموکرات ساز کرد.

بەرێز کاک فازیل سەرەتا لەسەر بوونی ئالا و مێژووی ئالای کوردستان لەلایەن پێشەوای نەمر لە مەهابادو سپاردنی ئەم ئالایە لە کات و ساتێکی هەستیار دا  بە جەنابی مستەفا بارزانی و بەخۆشیەوە ئەم ئالایە تا ئیستاش هەر لە شکانەوە دایە و جێگای شانازیە بۆ هەموو کورد.

بوونی ئالا بۆ نەتەوەی کورد تا ئیستا گەورەترین شانازی بووە کە کورد لە هەموو بۆنەکاندا لەم ئالایە وەك سومبولێك کەڵکی لێ وەردەگرێت و خۆی لەژێر ئەم ئالایەدا دەبینێتەوە. پێشمەرگە لەکاتی شەردا دەستێکیان چەک و دەستی دیکەیان ئالای پیرۆزی کوردستان بووە و نەیان هێشت و ئەم ئالایە بکەوێتە زەوی و هەمیشە لە بلیندترین شوێن هەلیان داوە. لە ریفراندۆم دا هەموومان لە ژێر ئەم ئالایە کۆبووینەوە، کە ئەمە خۆی دەسکەوتێکی مێژووی بوو.

لەبەشێکی دیکە وتەکانی بەڕێز فازیڵ ڕەسووڵ ئیشارەی بە دەسکەوت و سەرکەوتنەکانی کورد لە باشووری کوردستان و هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی کرد. کێشەی بەغداو ئالۆزییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق جێگای نیگەرانین و هیوا دەخوازین بتوانین یارمەتیدەر بین لە سەقامگیری و یەکیەتی و برایەتی دا.

بەشی کۆتایی کۆڕەکە دیار کرا بۆ پرسیار و تێبینی بەشداران.

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرستی بەرێز مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا و هاوڕێیەتی کاک ئاوات عەبدووڵازادە و کاک کەیوان ڕەسووڵی ئەندامانی کومیتەی بریتانیا بەشداری ئەم سمینارە بوون.

نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان- بریتانیا