دیداری تایبەتی نێوان بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی حدک لە وڵاتی سوئێد لەگەڵ سکرتێری نێونەتەوەیی حیزبی سۆسیال دێموکرات و نوێنەری پارتی سۆسیال دێموکرات لە پارلەمانی ئەو وڵاتە

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠/١٢/٢٠١٩ لە پەڕلەمانی سوئێد بەڕێز ئارێز ڕەمەزانی بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حدک لە وڵاتی سوئێد چاو پێکەوتنێکی لەگەڵ بەڕێز یووهان هاسێل و بەڕێزکاسیرگا لە پەرلەمانی سوئێد ئەنجامدا و چەند بابەتێکی گرینگ هاتنە بەرباس. سەرەتا بەڕیز ڕەمەزانی سوپاس و پێزانینی حیزبی دیموکراتی کوردستانی بەو بەڕیزیانە ڕاگەیاند بۆ سەردانیان لە بنکە و بارەگاکانی حدک لە باشوری کوردستان. پیویستە بگوترێ کە مانگێک لەمەوبەر ئەو بەریزانە بۆ جاری دووهەم لە ماوەی دوو سالی رابردوو سەردانی ڕيبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد بو لە دوایین دیدار دا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سکرتێری گشت بەرپرسانی حدک کۆبوونەوە. مانۆڕی سیاسی و دیپلۆماسی ئیران لە ئەوروپا بە تایبەت وڵاتی سوئێد تەوەرێکی دیکە باسی نیوان بەڕێز ڕەمەزانی و هەئیەتی سوسیال دێموکراتەکانی سوئێد بوو. بەریز رەمەزانی هیوای خواست وڵاتی سوئێد رێگە نەدات ئەم وڵاتە ببێتە مەیدانی مانۆڕە دیپلۆماسیە چەوتەکانی کۆماری ئیسلامی و دەستی ترۆریزمی دەوڵەتی ئێران و با لەوە زیاتر دەستی سوپای پاسداران و لەشكری قودس لە وڵاتانی ئەوروپا ئاواڵا نەبێ و وەک ڕابوردو مەترسی نەخەنە سەر چالاک وانانی سیاسی. لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنەدا باس لە خاڵێکی گرینگ کرا لەسەر خۆپێشاندانەکانی ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. هەر وەک ئاگادارن لەم دوایانەدا بەڕێژەیەکی بەرچاو جەماوەری ئێران هاتنە سەر شەقام و ویستیان کە داواکاریەکانیان بەگوێی کۆماری ئیسلامی بگەیەنن کە بەداخەوە بە گوللە و زیندان و ئازار و ئەشکەنجە وەڵام درانەوە . بەڕێز ڕەمەزانی بەوردی لەم دیدارەدا باسی لە دڕندەیی کۆماری ئیسلامی کرد و ئەم بەرپرسانەی بەوردی ئاگاداری دۆخی ناوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد وهەروەها بە باشی ئاماژەی بە کوشت و کوشتاری کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی کۆماری ئیسلامی کرد. لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا باسیک لە خۆپێشاندانەکانی وڵاتانی ئێراق و لوبنان کرا و بەرێز رەمەزانی بە پشت بەستن بە سروشتی شەرئەنگێزی کۆماری ئیسلامی ئێران، باسی نەخش و رۆڵى راستەوخۆی رژێمئ ئێرانی لەم قەیرانانە دا کرد کە ئەم نارەزایەتیانەیان لێ كەوتوونەوە. بەڕێزان هاسێل و کاسیرگا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بەڕێوون و کۆتایی کۆنگرەی حیزب و پیرۆزبایی خۆیان لە ڕێگای بەرپرسی بەشی پەیوەندیەکانەوە ئاراستەی هەموو ئەندامانی حدک کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سوید