پەیامی هاوخەمیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی ڕووداوەکەی تالاری مانگەشەوی سەقز

پەیامی هاوخەمی

خەڵکی دڵ‌برینداری کوردستان، بەتایبەت خوشک و برایانمان لە شاری سەقز!

ئەم ڕووداوە ناخۆش و ناخ‌هەژێنەی کە لە تالاری زەماوەندی “مانگەوشەو”ی سەقز ڕووی دا، هەموومانی خەمبار و دڵ‌بریندار کرد.

لە کاتێکدا کە هێشتا خەڵکی کوردستان تازیەباری لە دەستدانی ڕۆڵەکانیان لە ڕووداوە خوێناوییەکانی شەقام لە ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییانەدا بوون، هەواڵی کوژران و برینداربوونی ئەم کۆمەڵە کەسە لە ڕووداوەکەی تالاری مانگەشەو کە بەشێکی زۆری قوربانییەکان منداڵن، هیندەی دیکە خەڵکی تاساند و ماتەمباری کردن.

سەبارەت بەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوخەمیی خۆم بە خەڵکی کوردستان بە تایبەت خەڵکی شاری سەقز ڕادەگەیەنم، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز لەدەست‌چووەکانی ئەم ڕووداوە دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.

خالید عەزیزی

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان