بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆنفڕانسی سیاسی حیزبی پاک و پەسەدە

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲٤ی نوامبری ۲٠۱۹ی زایینی کاتژمێر ۳ی پاش نیوەڕۆ، هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان “ڕەحیم خالید نژاد” بەرپرسی کۆمیتە و “حوسێن مەحموودی” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتە لە سەر بانگهێشتی هەر دوو حیزبی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) ـ باکوور و پارتی سوسیالیستی کوردستان (پەسەدە) لە کۆنفڕانسێکی سیاسی لە سەر ڕەوشی ئەو دوو حیزبە لە ساحەی سیاسی تورکیا و هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا لە هەمبەر ئەو دوو حیزبەدا بەشدار بوو.
کۆنفرانسەکە بە هێنانە بەر باسی مێژووی خەباتی حیزبە کوردییەکانی باکووری کوردستان لە ساحەی سیاسی تورکیا لە لایەن نوێنەری پارتی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان نوێنەری پارتی سوسیالیستی کوردستان ڕوونکردنەویەکی سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی حیزبەکەیان پێشکەش کرد.
ئەو کۆبوونەوە کە نوێنەری کۆمەڵێک لە حیزبە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون بە پرسیار و پێشنیاری بەشداربووان کۆتایی پێهات.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی دانمارک