بەشداری کوردستانیانی دانیشتوی شاری کۆڵن لە خۆپیشاندانی دژی کۆماری سێدارە و پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خه‌ڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردانی نیشتەجێ لە وڵاتی ئاڵمان بۆ پشتیوانی خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە وێستگەی ناوەندەی شاری کۆڵن،ی ولاتی ئاڵمان ئاکسیۆنێکیان پێک هێنا.

لەسەر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، رۆژی شەممە ڕێکەوتی 23ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زایینی، بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی و هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کوردستانیانی نیشتەجێی ئەو شارە، لە وێستگەی قەتاری ناوەندی شاری کۆڵن، ئاکسیۆنێکیان پێک هێنا. کۆبوونەوەکە کاتژمێر ۲ی پاشنیوەڕۆ بە سروودی ئەی ڕەقیب و بەپێی بەرنامەی لە پێشدا داڕێژراو دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
ئامادەبووان بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و دروشمی تایبەت بە رووداوەکانی ناوخۆی ئێران و هەروەها بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدان و قوربانیانی خۆپێشاندانەکانی چەند رۆژی رابردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هاودەردی و پشتیوانیی خۆیان لەو ناڕەزایەتییانەی ناوخۆی ئێران دەربڕی .
لە درێژەی ئاکسیۆنەکە، پەیامی ناەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە چوار زمانی کوردی، ئاڵمانی، ئینگلیسی و فارسی لە لایەن، کاک ئیدریس کۆلاهدووز، ڕۆژان حسێنی، نارین و ناریا ڕەسووڵی خوێندرایەوە.
پاش خوێندنەوەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاری، هاوڕێ سوڵتان گوڵاوی بە زمانی ئاڵمانی وتارێکی لە لایەن ناوەندەوە پێشكەش كرد و جەختی لەسەر پێویستی یەکڕیزی و هاوئاهەنگی هێزە و لایەنە سیاسییەکان کرد و دواتر داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و حیزبەکان و ڕێکخراوە ئازادیخواەکانی ئاڵمان کرد کە پاڵپشتیی ئەم خۆپیشاندانانەی ئێران و کوردستان بکەن و گوشار بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر ئەم پێشێلكاری و كوشتاو تاوانكاریانی لە ئاست خەڵک بەرێوە دەبا. هاسڕێ سوڵتان گوڵاوی لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە خەڵکی ئێران بە تەنگ هاتوون و چیدی ناتوانن زەبر و زەنگی کۆماری ئیسلامی قەبووڵ بکەن و لە کۆتایی دا هاوخەمی ناوەندی بۆ بنەمەماڵەی شەهیدانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی.
لە درێژەی ئاکسیونەکەدا، سومەییە خزری پەیامێکی بە زمانی فارسی لە لایەن ( شورای دمکراسی خواهان ایران) پێشکەش کرد.
پاشان بەرنامەکە بە درووشم دان و گوتنەوەی چەند سروودی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە لە لایەن هونەرمەندان بەکر لەگز و ڕاڤە  کۆتایی هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان