خۆپیشاندانی کوردانی شاری یۆتێبۆری سوید بۆ پشتگیری لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران

کات ژمێر ۱ی دوایی نیوەرۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی نۆڤامبری ٢٠١٩ی زایینی کۆمەلێكى بەرچاو لە کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان کە ژمارەیان بە زیاتر لە ۳۵۰ کەس مەزەندە دەکرا لە شارئ یۆتۆبۆری سوئێد و بە مەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی خەڵکی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و شەرمەزارکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گۆرەپانی یۆتاپەلاتسنەوە بە دروشم دان بەرەو گۆرەپانی گوستاڤ ئادلۆف لە ناوەندی شاری یۆتۆبۆری وەری کەوتن. خۆپێشاندەران هەلگری دەیان ئالای پیرۆزی کوردستان و هێماکانی حیزبی و رێكخراوەیی بوون بەدەم گووتنەوەی دروشمی دژی حكوومەتی ئێران سەرنجی رێبواران، گەریدە بیانی و هاولاتیانی سوئیدیان بۆ لای خۆیان راکێشا. شایانی ئاماژەیە کۆمەلێک لە دژبەرانی حكومەتی ئێران سەر بە بەرەی ڕاست و لە لایەنگرانی مەشرووتەی سەلتەنەتی لە نیوەی رێگا دا تێكەڵی خۆپێشەندەران بوون و دەستیان بە گووتنەوەی دروشمەکانی رێپێوانەکە کرد. پاش گەشتن بە گۆرەپانی گوستاڤ ئادلۆف، کە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی ناوەندی شاری یۆتێبۆری وڵاتی سویدە، بەرنامەی خۆپیشاندانەکە بە خوێندنەوەی پەیامی کومیتەی پشتیوانی لە راپەرینی رۆژهەلاتی کوردستان، بە زمانی کوردی لە لایەن کاک بیهنام خوێندرایەوە. ئینجا بڕیارنامەی ناوەندی هاوکاری بە زمانی سوئێدی لە لایەن هاوری بەهار وەیسی خوێندرایەوە. پەیامی کومیتەی پەژاک و هیندیک سروودی شۆرشگێری کوردی و خویندنەوەی پارچە شێعرێك لە لایەن شاعیرێكی شۆرشگیری فارس دوایین بەشی رێپێوانەکە بوون.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- یۆتێبۆری سوید