لە شاری بریزبن،ی وڵاتی ئوسترالیاش خۆپیشاندانی پشتگیری لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە ٢٣ی نوامبەری ٢٠١٩ی زایینی کاتژمێر ١٠ و نیو تا ١٢ی نیوەڕۆ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دربرین دژی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری بریزبن،ی وڵاتی ئوسترالیا و بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردەکانی نێشتەجێی ئەو شارە، ئوسترالیایی و ئێرانیەکانی کوئینزلەند بەڕێوە چوو.

لەو کۆبۆنەوە و خۆپێشاندانە دا چەندین وتار بە زمانەکانی ئینگلیسی، کوردی و فارسی لە لایان بەشدارانەوە خۆێندرانەوە کە تێیاندا سەرکوت و دوژمنکارییەکانی ئەو دواییانەی ڕێژیمی ئێران دژ بە خۆپێشاندەران شەرمەزار کرابوون و داویان لە حکومەت ئوسترالیا کردبوو کە لە ڕێگای دیپلوماسیەوە گوشار بخاتە سەر کۆماری ئیسلامی کە ھەر چی زووتر گیراوەکان ئازاد بکات و کۆتایی بەو زەبر و زەنگ و کوشتارانە بھێنێ کە دژی خەڵکی ناڕازی بەڕێوەی دەبا. خۆپیشاندەران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و دانی درووشم دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی ناڕازی ناوخۆی وڵات دووپات کردووە. پێویستە سوپاسی کۆمەڵەی کوردی کوئینزلەند و یەکیەتی سوسیالیستەکانی ئوسترالیا بکەین کە ھاو کار بوو بۆ ڕێکخستنی ئەو کۆبوونەوەیە.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریزبن ئوسترالیا