کردنەوەی پێشانگایەک بۆ ھونەرمەند یاد خۆشناو،

ڕۆژی جومعە ڕێکەوتی22.11.2019 لەلایەن رۆت کرۆیزونگە وە لە وڵاتی ئۆتریش لە شاری ڤییەن پێشانگایەکی ھونەری وکولتوری کوردی بۆ ھونەرمەند یاد خۆشناو کراوە .لەو پێشانگایە دا چەندین کاری ئەو ھونەرمەندە نمایش کران وکارەکانی بۆ جێگای سرنجی بەشدار بوانی پێشانگاکە و لە لایەن میوانانەوە پێشوازێکی گەرم لە کارەکانی کرا و دواتر پرسیار لە بەڕێز یاد دەکران لە سەر شێوە ی دروست کردنی کارەکانی دواتر لە لەیەن یادەوە بە شێوەێکی زانستیانە وڵامی میوانەکانی دەداوەو جێگای ئاماژەیە کە پێشانگاکە چەندین بڕگەی لە خۆ گڕتبو وەک موسیقا گۆڕانی کوتن وو فیلمێکی دۆکۆمێنتاری لە سەر ژیانی ھونەرمەند یاد لە کاتی دروست کردنی کارە ھونەڕێیکانی ژیانی ڕۆژانەی دواتر میوانەکان کارگاکەی ئەو ھونەرمەندەیان بەسەر کردەوە . جێگای ئاماژەیە کە ئەو پێشانگایە چەند کاتژمێڕێکی خایاند .