کوردانی سوید بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان, لە بەردەم پارلەمانی سوید لە ستۆکهۆڵم کۆبوونەوە


ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی۲۱ی نوامبری ۲٠۱۹ لە سەر بانگەوازی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران کۆمەڵێک لە کوردەکانی سوئێد بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردوستان لە شاری ستوکهوڵم و بەردەم پاڕڵمانی سوئێد کۆ بوونەوە سەرەتای ئەو ڕێورەسمە بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردوستان دەستی پێ کرد پاشان بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران بە خێرهاتنی بەشدار بوان کرا. پەیامی ناوەندی هاوکاری بە زمانی کوردی و سوئێدی لە لایەن ئارێز محەمەدی و ماندانا کاکایی خوێندرایەوە

دواتر دەگەڵ نێو ئاخنی سرودی شورشگێری توماس هاممار برگ یەکێک لە ڕێبەرانی سوسیال دێموکراتەکان و لە دۆستانی نزیکی گەلی کورد و دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو چند وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای یاد کردنەوەی دوکتور قاسملوو خۆپێشاندەرانی هان دا کە لە سەر ویستەکانیان سور بن و پشتیوان خۆی لە گەلی کورد و خەباتی ڕەوای دوپات کردەوە.

پاشان قادر کاسیرگا ئەندامی پاڕڵمانی سوئێد لە حیزبی دەسەڵاتداری سوسیال دێموکڕات بە هەمان شێوە پشتیوانی خۆی لە خەڵکی ڕۆژهەڵات و ئێران دوپات کردوە ، پارچە شیعرێک لە لایەن عەلی دانش خوێندرایەوە .

پاشان ڕێبەری حیزی چەپی سوئێد یوناس خۆستدت خۆی بەشداری ڕێورەسمەکە بوو و چەند وتەیەکی پێشکەشی بەشدار بوان کرد. دوای ئەو فردریک ماڵم دۆستی نزیکی گەلی کورد و ئەندامی پاڕڵمانی سوئێد لە حیزبی لیبراڵەکان بەشدار بوو و وتەکانی خۆی لە پشتیوانی لەو حەرەکەتانە پێشکەش کرد. لە نێو خۆپێشاندانەکەدا وەڤدێک بە نوێنەرایەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدرال سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوئێدیان کرد و داوانامەیەکیان پێشکەشی ئەو وەزارەتە کرد کە لەو دا وێڕای داوای پشتیوانی دەوڵەتی سوئێد لە خۆپێشاندەران و داواکانیان، هاوکات داوا کرابوو کە گوشار بخەنە سەر ڕەژیمی ئێران کە کوشتاری خەڵکی بێتاوانی ئێران و کوردوستان ڕابگرێ.

ئەو ڕیورەسمە کاتژمێر یەک و نیو کۆتایی پێ هات.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردوستانی ئێران سوئێد