بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دانیشتنی هاوبەشی ناوەندی هاوکاری

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۹ی نوامبری ۲٠۱۹ی زایینی کاتژمێر ۱:۳٠ پاش نیوەڕۆ، هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە بەڕێزان ڕەحیم خالید نژاد، وریا مەللاک و حوسێن مەحموودی لە کۆبوونەوەیەکی سیاسی بە مەبەستی وەگەڕ خستنەوەی ناوەندی هاوکاری حیزب و لایانە سیاسیەکانی کوردستان بەشدار بوو. لەو کۆبوونەوەدا کە زۆرینەی حیزب و لایانە سیاسیەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان تێیدا بەشدار بوون، نوێنەرانی حیزب و لایانە سیاسیەکان لە سەر بایەخ و گرینگی کاری هاوبەش هاتنە ئاخافتن و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان هێنا بەر باس.
بەشی دووهەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دیاری کردنی لیژنەیەک بۆ پێدا چوونەوە بە سەر ئەساسنامەی ناوەندی هاوکاری . لیژنەی ناوبراو پێکهاتوو لە شەش کەسە و لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێز وریا مەللاک وەک یەک لە ئەندامانی لیژنە هەڵبژێردرا.
کۆبوونەوەکە بە دەربڕینی تێبینی، پێشنیار و پرسیارەکانی بەشداربووان کۆتایی پێهات.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی دانمارک