ھەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان-کۆمیتەی ئاڵمان بەشداری کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ‘ھێلین’یان کرد.

ھەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بەشداری ھاوڕێیان ئەمین حەمزەقورمیش، ئازاد محەمەد پوور و ناسیح ئەمینی لە شاری ئێسێن”ی وڵاتی ئاڵمان بە رێکەوتی 02.11.2019 لە دانیشتنێکی کۆمەڵەی ھێلین دا بەشداریان کرد. کۆمەڵەی ھێلین پێک ھاتووە لە کۆمەڵەی رۆشەنبیران و رۆژنامەوانانی کوردستانی رۆژاوا و ھەروەھا پارتە سیاسێکانی ئەم پارچەیە.
سەرتای کۆبوونەوەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دواتر بە یەک دەقە بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
لە دەسپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز مامۆستا جەمیل، باسێکی سەبارەت بە رووداوەکان و هەڵوێستی ئەمجارەی کۆمەڵەی ھێلین’ی بۆ بەشداربووان ھێنایە گۆڕێ کە بریتی بوو لە کێشەکانی ئەم دواییانەی رۆژئاوای کوردستان و ھەروەھا بەرنامە و پلانی داھاتوو لەم پارچەیە، کە بەشداربووان بە نۆبە باس و بیر و بۆچوونی خۆیان ھێناگۆڕێ.
و ھەروەھا بەڕێز مامۆستا جەمیل سپاسێکی تایبەتیشی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد کە بەدەم بانگێشتی کۆمەڵەی ھێلین’ەوە ھاتن و بەشداری ئەم کۆبوونەوەیان کرد.
کە ھاوڕێ ئەمین حەمزەقورمیش لەوێ باسێکی لە بۆچوون و ھەڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێشکەش کرد. لە سەرەتا سپاسی کۆمەڵەی هێلێنی کرد بۆ بانکهێشتنی حدک بۆ کۆبوونەوەکە . دواتر پشتیگری و پاڵپشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ھەروەھا جەماوەری خەڵکی رۆژھەڵات بۆ خوشک و براکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و ئیدانەی دەستدرێژی و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر نیشتیمانی کوردان دووپاتە کردەوە ، هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حیزبی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی رۆژھەڵات لەسەر ڕەزامەندی و داوای خوشک و براکانیان لە رۆژاوای کوردستان حازر بە ھەر ھاوکارییەکی مادی و مەعنەوین، ھەر وەک چۆن لە ڕابردووشدا نیشانیانداوە کە ھەمیشە لە پشت براکانیان لەھەر سێ پارچەکەی دیکەی کوردستاندا بوون. و دواتر باسیشی لەوە کرد کە دانیشتن و گفتووگۆ چەند چەکێکی بەھێزە بۆ یەکتر ناسین، لە یەک تێگەیشتن و پێکەوە ژیان ھەروەک چۆن وڵاتانی پێشکەوتوو کە بە ئەم چەکە واتە دیالۆگ بەم ئاستە لە پێشکەوتن گەیشتوون. لە کۆتایشدا ھیوای خواست کە کەشتی ئاواتەکانی کورد بگات بە کەناری ئارام.

حیزبی دێموکراتی کوردستان-کۆمیتەی وڵاتی ئاڵمان