بەشداری ھەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە وڵاتی دانمارک لە سیمینارێکدا لە لایەن سیاسەتمەداری کورد دکتۆر ڕەدوان بادینی

لە سەر بانگھێشتی کۆمەڵەی کلتووری کوردی سوریە لە دانمارک ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرپرسی کۆمیتە هاوڕێ رەحیم خالیدنژاد ئامادەی سیمینارێک بوو کە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی لە کۆپێنھاگ بەڕێوەچوو. دکتۆر ڕەدوان خوێندنەوەیەکی سیاسیانەی ھەبوو بۆ ئەو ئاڵوو گۆڕە ھەنووکەییانەی کە ئێستا لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین بەگشتی و بەتایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان هاتوونە ئاراوە. ستراتیژی وڵاتانی زلھێز لە ناوچەکەدا و ھەڵکەوتنی دیمۆگرافی ئەم ھەرێمە بەشێک بوو لە وتەکانی بەڕێزیان و لە چوارچێوەی ئەو خوێندنەوە سیاسییەی ئاماژەی پێ کردن.

چەقی باسەکانی سیمینارەکە زۆرتر گریدراوی مەسەلەی کورد و ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی گەلەکەمان دەبنەوە. دوای تەواو بوونی سیمینارەکە ھەیئەتی نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب توانیان لە نزیکەوە کورتە ئاخاوتنێک لەگەڵ دکتۆر ڕەدوان بادینی بکەن و بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆیان لە بەشداری نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک لە سیمینارەکەیان دەربڕی و لە بەرمبەردا ھەیئەتی نوێنەرایەتی کۆمیتە دەستخۆشی خۆیان بۆ بەرێزیان و ھەروەھا کۆمەڵەی کلتووری کوردی دەربڕی.

حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی دانمارک