خۆپێشاندانێک بە دروشمی “تورکیە بۆ دەرەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان” لە دانمارک بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبر کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم شارەوانی شاری کۆپێنھاک کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوان بە بەشداری پارت و ھێزە سیاسییەکانی دانمارک، ھەرەوھا بە پشتیوانی پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و بە بەشداری جەماوەڕێکی زۆر لە کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان پێک ھات. لە خۆپێشاندانەکەدا رێژەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتار و سەرۆک و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوە سێنفی و حیزبیە دانمارکیەکان بەشدار بوون و وتاریان بۆ پشتگیری رۆژئاوا پێشکەش کرد و هێرشی دڕندانەی دەوڵەتی تورکیەیان مەحکوووم کرد. چەندین کەسایەتی بەرچاو ودیاری دانمارکی وتاریان پێشکەش کرد و دانگی نارەزایەتی خۆیان خستە پاڵ کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان کە دەکرێ کە ناویان دا ئاماژە بەو کسایەتییانە بکرێ:

– پارلەمانتار ئێوا فلوویهۆڵم لەسەر لیستی پارتی ئینهڵزلیستن

– سکرتێری گشتی رێکخراوی هاوکاری نێودەوڵەتیەکان تیم وایت

– سەردار بەنلی جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی گەل کە بە ڕەگەز کوردە

– کلاوس وێستاگغین سەرۆکی گەورەترین ئیتحادیەی دانمارک “3 F”

– کۆوا تغابێیا شمیت ئەندامی پارتی ئاڵترناتیو و کۆمەڵێکی دیکە چالاک و هەڵسووڕی دۆستی کورد. ئەوەی شایانی باسە کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وەک ھەمیشە توانی بەھەوڵ و ھیمەتی ئەندامان و لایەنگرانی چالاکانە ڕۆڵی نەتەوەی خۆی لەم خۆپێشاندانە دا بگێڕێ و لە لایەن بەشدارانی کۆبوونەوە جەماوەریەکە بە گەرمی پێشوازی لێبکرێ. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی دانماڕک