پێکهێنانی پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە وڵاتی دانمارک

بە بەشداری ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، کۆبوونەوەی دووهەم بۆ پێکهێنانی پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرێوەچوو. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی کۆبوونەوەیەک لە لایەن ژمارەیەکی بەرچاو لە ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان لە دانمارک پێکھات. لە درێژەی ئەوکاروچالاکیانەی کە بۆ پێکهێنانی پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە چوون ھەیئەتی حیزبیی بەشدار کە لە ھەمان کاتیش دا خانەخوێی ئەم کۆبوونەوەکان بوو، توانی بەشێوەیەکی باش دەوروو ڕۆڵی خۆی بگێرێ لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکان و سازکردنی هاوئاهەنگی لە نێوان لایەنەکان. دوای خوولەکێک بێ دەنگی بۆڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان، ناوەرۆکی باسەکانی کۆبوونەوەکە کرانەوە کە بریتی بوون لە هەڵسەنگاندنی کار و چالاکی لایەنەکان و سازان لە سەر چەند خاڵی بنەڕەتی بۆ راگەیاندنی پلاتفۆرمەکە و بەر گرتن بە پڕش و بڵاوی چالاکیەکان. جەخت کردن لەسەر تەبایی نێو ماڵی کورد و جۆش ولێک گرێ دانی وزە و توانای ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە چوارچێوەی پلاتفۆڕمێکی گشتی بۆ ھەر ئەگەر و پێشھاتێک کە لە کوردستان دا ئەگەری ھاتنە کایەیان ھەیە، بوو بە باسی گشتی و جێی سەرنجی بەشداران و لە ئاکامدا دوازدە لایەنی بەشدار گەیشتنە رێکەوتن. پاش ڕێکخستن و پەسند کردنی هەموو خاڵەکان، لە کەش و ھەوایەکی دێموکراتیانە، توانرا دەستەیەکی بەڕێوەبەری حەوت کەسی لە ھەرچوارپارچەی کوردستان ھەڵبژێردرێ. کۆتایی کۆبوونەوەکە دانیشتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پلاتفۆڕمی پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان بوو، بۆ دارشتن و دانانی بەرنامە و ئەساسنامەی پلاتفۆڕم و ئەرک و چالاکیەکانی داهاتوو. حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کومیتەی دانمارک

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*