بەڕێوەچوونی سمینارێک لە واشنگتۆن، لە دووهەمین ساڵەوەگەڕی ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان

ڕۆژی ٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٩ له‌ ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن سمینارێك به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان به‌ دوو زمانی كوردی و ئینگلیسی به‌ڕێوه‌چوو. بۆ تاوتوێ كردنی كردنی ئه‌م پرسه‌ چه‌ند كه‌سایه‌تی ئاكادیمیكی كورد و ئه‌مریكایی به‌شدار بوون كه‌ له‌ ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه‌ گشتپرسی باشووری كوردستانیان هه‌ڵسه‌نگاند.
كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ واشنگتۆن به‌ به‌رپرسایه‌تی كاك خه‌بات ئیبراهیمپوور وێڕای هاوڕێیانی حیزبی، له‌م سمیناره‌دا به‌شدار بوون و په‌یامی خۆیان پێشكه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سمیناره‌كه‌، واته‌ لقی ٧ی پارتی دێموكراتی كوردستان له‌ ئه‌مریكا و كانادا كرد. له‌ به‌شێك له‌م په‌یامه‌دا هاتبوو: بێگومان مافی دیاری كردنی چاره‌نووس مافی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌یه‌ به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ به‌ هۆی نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و كیانێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ درێژایی مێژوو ژێنۆساید و كۆمه‌ڵكوژ كراوه‌. له‌ به‌شێكی تری ئه‌م په‌یامه‌دا هاتبوو خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ر له‌ پاش ده‌نگی ئه‌رێی گه‌لی كورد له‌ باشوور بۆ سه‌ربه‌خۆیی، وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رپرسانه‌ هه‌ستی خۆیان بۆ ئه‌م پارچه‌یه‌ی نیشتمان ده‌ربڕی و پشتیوانی و پشتگیری خۆیان له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند. له‌ كۆتایی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتبوو، دیاری كردنی مافی چاره‌نووس ئامانجی سه‌ره‌كی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌ بۆ دیاریكردنی قه‌واره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بێگومان ئه‌ندازیاری پرسی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی پێشه‌وای نه‌مر بوو كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به‌ دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان ڕچه‌یان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو شكاند.
شایانی باسه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌وه‌ وتار و بابه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش كرا:
-حیكمه‌ت بامه‌ڕنی، به‌رپرسی لقی ٧ پارتی دێموكراتی كوردستان له‌ ئه‌مریكا و كانادا
– ئینتفازه‌ كه‌ماڵ قه‌نبه‌ر، كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه‌
– پاول دێیویس، شرۆڤه‌كاری نیزامی ئه‌مریكایی
– ناسر باباخانی مامۆستای زانكۆ، ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
– بیلال وه‌هاب، ئه‌ندامی ئونستیتۆی واشنگتۆن
– گران ئۆزجان، نوێنه‌ری HDP له‌ ئه‌مریكا، باكووری كوردستان
– لۆری میڵڕۆی، ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكایی

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا