خولانەوە بازنەی ئابوری بەدەوری سێ ئەكتەری سەرەكی

سولتان گوڵاوی

ئەگەر مرۆڤ سیستمی ئابوری  بەشێوەیەکی ساكارانە بخاتە بەرچاوو و هەڵسەنگاندنی بۆ بكا ئەوە سێ لایەن واتا ئەكتەری پێك هێنەری ئەوبازنەنەیەن.

  • §      ١دولەت ٢بەرهەم هینەر ٣خێزان،مالدار

ئەگەر پێوەندی وئالووێری ئەوسێ ئەكتەرە سەرەكییەی  ئابوری  بخەینەبەرباس ولێكۆلینەوە ئەوەبۆمان دەردەكەوی كە ئەوسێ لایەنە پێوەندیكی چڕیان بەیەكەوە هەیە ولە ئالووێری بەردەوام دان.

بۆنمونە ئەگەرخێزانێكی چۆاركەسی بۆئەوباسە هەلبژێرین وپێوەندی ئەو خێزانە لەگەڵ دوولایەنەكەی دیكە هەڵسەنگێنین ئەوە بەرچاوروونی باشترمان لە و پێوەندی دادەبێ

ئەوخێزانە پێكهاتوە لە ژن ومێرد  و دوو مندال، ژنەکە كار بۆ دولەت دەكات و پیاوەکەش كار بۆشیركەتێكی خۆمالی، مندالەكان یەكێکیان خوێندکارە و ئەوەی دیکەیان لە باخچەی مندالانە. ژنەکە هێزی كاری خۆی خستۆتە خەزمەت دولەت ومووچە وەردەگرێ مێردەكەی لەبەرابەر هێزی كاری خۆی حەقدەست وەدەگری.

پێوەندی وان دولەت :ئەوان بەشێك لەداهاتی خۆیان وەك مالیات وخەرج و باج دەدەن بەدولەت .

دولەتێكی بەرپرسیار لەبەرامبەردا خوێندنگە وباخچەی مندالان وجادەو خزمەتە تەندروستێكان دەخاتە بەردەستی ئەوخێزانە.

  • ئەوخێزانە و بەرهەمهێنەر

یان شەریكە  :  ئەوخێزانە لەهەمبەر كار حەقدەست وەدەگرن و لە داهاتێ بنەمالەكەیان بەشێكی زۆری بۆ كەل وپەل و  پێداویستیەكانی   ژیان تەرخان دەكەن. واتاپێداویستیەكانیان  وەك خۆاردن خۆاردەنەوە ،جل وبەرگ و  … لەلای ئەكتەری ئابوری دەكرن.

ئەگەر بمانهەوێ ئەم بازنەیە هێندیك گەورەتر كەێنەوە و ئەكتەرێكی دێكەشی پێ زیاد کەین کە  ئەویش بانك و كەرتەكانی مالی وبیمەیە . .ئەوخێزانە بەشێك لەداهاتی خۆی كەپاشەكەوت دەكا لەلای بانك دایدەنێ تا لەلایەك بەهرەیەكی وەدەست كەوی ویان وئەگەرپێویستی بە قەرزبوو ئەوا لەبانك قەرزوەرگرێ كەبەداخەوە ئەومعامە هەمووكاتێك هەربەقازانجی بانك تەوادەبێ.

پێوەندی  دولەت وبەرهەم هێنەر وكەرتی تایبەت: دولەت بەشێكی زۆری پێداویستیكانی لەلای ئەوان دەستەبەر دەكات هەرلەجادەسازكردن تا پێراگەیشتن  بەمال وداری دولەت وهەروەها لە كاتێ پێویست دا هەم هاوكاری مالیان دەكا وهیندیك جاریش  لە كاتی تەنگانەدا  دەرفەتی پەیماننامەی كارییان بۆ دەرەخسێنێ.

كەرتی تاێبەت واتائەهلی مالیات وخەرج  و باج  دەداتەوەبەدولەت.  شەریكە نا دولەتێكانیش پێویستیان بە پارەدەبێ بۆ پەرەپێدانی شەریكەو ئامرازی بەرهەم هینان ودرووست کردن کە تێچوویەکی زۆری هەیە و توانای دابین کردنیان بە تەواوەتی نیە، هەربۆیە لە بانک و دەزگای وەبەرهێنانی دەولەت  قەرز وەردەگرن. مەبەستی من لەهینانەگۆری ئەوباسەوخستنەبەرچاویی ئەوبازنە وخوڵانەوە چەرخی ئابوری لەنێوان ئەوچەند لایەنە ئەوبوو كە لەم دەربیجە چكۆلەوە سەر بكێشمە نیوپێوەندی ئەم لایەنانە لەسیستمی ئابوری كۆماری ئێسلامی  ئێران . پروسەی سیاسی وئابوری لەكۆمەڵگایەك وەك دوورووی سكەیەك وان كە بەیەكەوە بەستراونەتەوە و هەردووكیان تەئسیری سەرەكیان لە سەر یەكتر هەیە.

خۆی لەئەساس دا لەرابردوودا داواكردنی دێموكراسی  و حكومەتی پارلمانی بۆكۆنترۆل كردنی رادەی دەستەڵاتی حكومەت و داهاتوو دەركەوتی حكومەت   بوو.  پارلمانتاریزم وچونی نۆێنەری خەلك(كە لەسەرەتا زیاتر نۆێنەری ئەوچین وتۆێژانە حەقی بەشداریان هەبووكە مالیات وباجیان بەدولەت دەدا) لەلایەك بۆپاراستی ماڤ وئازادیەكانی خەلك ولەلایەكی دیکەوە  بۆكۆنترۆل كردن وچاودێری بەسەر داهات ودەركەوتی دولەت دابوو و تا ئێستاش لەولاتانی پێشكەوتوو و دێموكرات دا پارلمان ئەو ئەركە بەرێوە دەبا

  • بەلام  لە ولاتی ئێران دا  چی؟

ولاتی ئێران كە سروشت خەزمەتێكی گەورەی پێگەیاندوە و گانگا گەلێکی زۆربەنرخی ژێرزەوی پێداوە هەر ئەو نێعمەتەش بووە بە تۆقێك بەملێوە کە  مەودای پێ نادا لە دیكتاتوری رزگاری بێ و بەرەو دێموكراسی هەنگاو بهاوێژێ. لەم ولاتە هەركەس ولایەنێك كەتائێستا بە دەستەڵات گەیشتۆ ، ئەوخۆی بەحاكمی موتلەقی ئابوری وسیاسی ولات زانیوە ودەستی بە سەر تەنیا شارەگی داهاتی ولات واتا سوتەمەنی داگرتوە وبەم شێوەیە هەم لەخەلك وكەرتی تاێبەت بێ منەت بووە  و هەمیش ئەوداهاتە سرووشتییەی بۆ سەركوتی خەلك بەكارهیناوە ولە لایەكی دیكەشەوە  لە ناوچەكە ملهۆری پێوەكردوە و دەیکا .كۆماری ئیسلامی  سەرەتا دەستی بەسەر هەموومجومگەكانی سیاسی ئێران داگرت وبوو بەدەستەڵاتێكی دیكتاتۆری موتلەق وبەم  شێوە مۆنۆپۆلی سیاسی ولات ودواتر بەهەڵگیرسانی شەری ئێران وعیراق  دولەت  رۆژدەگەڵ رۆژ  شارەگەكانی ئابوریشی داگیركرد  و لە ئەساس ئێدی ئەو بازنە ئابورێ دەوری نەما ودولەت كەرتی تاێبەت واتا ئەهلی  وبانك وبازای لەخۆی دا تواندەوە.

ولاتانی سەرمایەداری لەگەڵ ئەوەی باوەریان بە بازاری ئازاد هەیە بەڵام بەدەیان بەند و بەستیان داناوە تالە بازار دامۆنۆپول واتا ئەژدیهای ئابوری پێك نەیەت چونكێ ئەوان ئەوە دەزانن لە هاتنەئارای ئەو حالەتە  دا هەلومەرجێكی زۆر ناتەندرووست لە ئابووری دێتە پێش وچی دی رەقابت نامێنی ومۆنۆپۆڵەكان چارەنوسی بازار دیاری دەكەن.

لەئێران دا ئێستا دولەت خۆی وەك ئەژدیهایەك دەستەڵاتی بەسەر هەموو بوارەكانی سیاسی ،ئابوری وهەست ونیستی كۆمەلگا دا گرتۆ. هەربۆیەش بەئارەزوی خۆیان دەستەڵاتداری دەكەن وهەلسوكەوت  بەسەر داهات ودەركەوتی ولات دا دەكەن وبەم شێوە هیچ دەرفەتێكی ژیانیان بۆخەلك نەهێشتۆتەوە .گەلانی ئێران لەیەكەم هەنگاو ، دەبی دەست وبال ودەدانی ئەوئەژدیهایە بكێشن وكۆتایی بەتەمەنی بێنن ودواتر هەم دەستەڵاتی سیاسی وئابوری ویاسادانان بە قازانجی گەل و کۆمەلگا لەنێوان خۆیان دا دابەش كەن و بەم شێویە پێش لە دروست بونەوەی مۆنۆپۆلی سیاسی،ئابوری،زمانی،نەتەوەیی،   کلتووری بگرن ولەم ریگایەوە دەرفەت بۆ بەرەوپێش چونی دێموكراسی ویەكسانی لەنیوان نەتەوەكان و چین وتوێژەكانی كۆمەڵگا دابیین كەن.

هەتا ئەوئال وگۆرە  لەئێراندا پێك نەیەت ئەوا خەون دیتن بەدێموكراسی  وحكومەتێكی دێموكراتیك  وئارامی  وئاسودەیی وئاشتی لەم ناوچە هەربەخەون دەمێنێتەوە .