“بۆ جەماوەر نەوەك بۆ ڕێژەیەکی کەم لەخەڵک”

ئەوە دروشمی ئەمساڵی کۆنفرانسی پارتی کرێکارانی بریتانیا بوو

کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا لەشاری برایتۆن بەسترا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان وەك هەمیشە و وەک حیزبی دەستە خوشك بۆ ئەم کنفرانسە بانگێشتن کرابوو.

لە بەشی نێونەتەوەییدا کە رۆژی ٢٣ی سپتامبری ٢٠١٩ بەڕێوەچوو، بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لەبریتانیا بەشدار بوو.

بەداخەوە کۆنفرانسی ئەمساڵیش وەك ساڵی ڕابروو بەهۆی کێشە نێو خۆییەکیان و هەروەها کێشەی “برێگزیت” باسێکی ئەوتۆی نێونەتەوەیی تێدا نەبوو. لە سمینارو دانیشتنەکاندا، ئەگەری هەڵبژاردن لە مانگی نوامبرو و هەروەها ریفراندۆم باسی زۆربەی هەرەزۆری کۆبونەوەکان بوون.

کاتژمێری ١٢ی نیوەرۆ بۆ بەشی نێونەتەوەیی، پارتی کرێکاران بانگێشتی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانیان کرد بۆ سەرفی نەهار و لەم نیوەڕۆ خوانەدا وەزیری گەشەپێدان و هەروەها وەزیری ژینگەو یەکێك لە ئەندامانی پارلمانی ئەوروپا لەسەر لیستی پارتی کرێکاران، روانگەو بۆچونی خۆیان لەسەر برێگزیت و مانەوە و نەمانەوە بە شەرت و بێ شەرت لەسەر هاتنەدەریان لە بازاری ئەوروپا بۆ بەشداربووان باس کرد.

کاتژمێری ٦ی ئێوارە، ئێوارەخوانێك بۆ بەشداربووانی نێونەتەوەیی رێکخرا کە لەو کۆبونەوەیەش دا هەریەك لەبەرێزان جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران و هەروەها خاتوو ئیمیلی ترۆنبێری وەزیری دەرەوە لە (سایە) و بەرێز شارداری لەندەن بەرێز سەدیق خان لەگەل بەخێرهاتن و سوپاسی بەشداربووان کۆی باسەکان هەر “برێکزیت” بوو.

لە میانەی کۆنفرانسەکەدا بەرێز مەولوود سوارە ئەندامی رێبەریی حیزب چاوی بەبەشێکی بەرچاو لە میوانان و بەشداربووانی کۆنفرانسەکە کەوت و لەم دیدار تازەکردنەوەیەو لەمیانەی باسەکاندا لەسەر رووداوەکانی کوردستان وەبیرهێنانەوەی ١٧ی خەرمانان دوای ساڵێك بەسەر تێپەرینی موشەك بارانی قەلای دێموکرات باسی زۆربەی دیدار و چاوپێکەوتنەکان بوو.

لەم کنفرانسەدا نامیلکەی موشەك بارانی قەلای دێموکرات جارێکی دیکە بۆ تازەکردنەوەو لەیاد نەکردنی ئەم کارەساتە لە نێو بەشێکی زۆری بەشدار بووانی کۆنفرانس و هەروەها مێزی کنفرانسەکاندا بلاوکرایەوە.

بەشێکی بەرچاو لەدیدار تازەکردنەوە لەگەل بەرێزان:

جۆن هیلاری سەرۆکی بەشی هەماهەنگی نێونەتەوەی پارتی کرێکاران

بەرێز فابین هەمیلتۆن وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەراست، ئەندامی پارلمانی بریتانیا.

بەرێز جێرمی کۆربین سەرۆکی پارتی کرێکارانی بریتانیا.

خاتوو ئەمیلی تۆربۆری وەزیری دەرەوەی بریتانیا (لەسایە) ئەندامی پارلمانی بریتانیا.

سەدیق خان شارەداری لەندەن و ئەندامی پارلمانی بریتانیا.

بەرێز کاک کاروان جەمال نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز کاک خسرو ئاژگەیی بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و میدیا لەنوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان،کاک شێرکۆ حەبیب بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە قاهیرە و هەروەها بەرێز ئیبراهیم دۆگوز شارەداری لەمبێس و کاندید لەیبەر بۆ پارلمانی بریتانیا.

هەروەها بەشێکی بەرچاو لە نوێنەری و سەرۆکی حیزبەکانی دەستەخوشك و  سەفیر و بالوێزەکانی وڵاتانی بەشدار لە کنفرانسەکە.

ئەم حیزب و لایەنانەی کوردی بەشداری کنفرانسەکە بوون:

حیزبی دێموکراتی کوردستان

پارتی دێموکراتی کوردستان کاك شێرکۆ حەبیب

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کاك رزگار ئالانی

یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان کاك هاوار حاجی

نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا