بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕیفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان .

ڕۆژی ۲۱ی سێپتامبری ۲٠۱۹ لە شاری کۆپێنهاگی پێتەختی وڵاتی دانمارک ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی ڕیفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان لە لایەن فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک بەڕێوە چوو کە تێیدا هەیئەتێکی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب لەو وڵاتە بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوو .
بەرنامەکان بە سرودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” دەستی پێکرد . پاشان خوولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەنرا .
بەرپرسی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی دانمارک پەیامی فیدڕاسیۆنی بە زمانی کوردی پێشکەش کرد ، هەر وەھا ھەر ئەو پەیامە بە زمانی دانمارکیش پێشکەش کرا.
بەشێکی تری مەراسیمەکە خوێندنەوەی پەیام و برووسکەی پیرۆزبایی حیزب و ڕێکخراوە کوردیەکان بوو .
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمیتەی دانمارک