کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە بانە

ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی، وەستا ڕەحمانی ئەمین‌زادە لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا بەهۆی پیری و نەخۆشییەوە لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
وەستا ڕەحمان باوکی شەهید “ناسر ئەمین‌زادە”یە کە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا پێشمەرگە بوو و لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە پشتی گوندی “سوێروێ” شەهید بوو. بنەماڵەی وەستا ڕەحمان لە هەموو کاتدا پشت‌وپەنای پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوون و ناوبراو پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵکی ناوچەکە بوو.
برایەکی وەستا ڕەحمان بە ناوی مام سالە بەنەژاژی، لە سالەکانی دەیەی ٤٠ی هەتاوییەوە بووە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان و لە دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیشەوە بە رەسمی چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان و بە بنەماڵەوە تا ئیستاشی لەگەڵ دا بێ لە ڕیزەکانی حیزب و شۆڕش دا درێژە بە تێکۆشان دەدەن.
هەر بەو بۆنەوە لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خزم وکەسوکاری وەستا “ڕەحمان ئەمین‌زادە” و بە تایبەت مام ساڵە بەنەژاژی دەکەین و خۆمان لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانین.