میواندارێک لە دوکتۆر فردرێك تیسۆ لە لەندەن

رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ١٩سپتامبری ٢٠١٩ ھیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن میوانداریان لە بەرێز دکتور فرێدریک تیسۆ کۆنسولی پێشوی فەرانسە لە ھەولێر و یاری بە وەفای دکتور قاسملووی نەمر و دڵسۆزی ھەمیشەی حیزبی دێموکرات کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا بەرێز دکتور فرێدریک وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب لە بریتانیا ھیوای سەرکەوتنی بۆ حیزبی دێموکرات خواست و دووپاتەی کردەوە کە وەکو ھەمیشە پشتگیری لە مافە رەواکانی حیزب دەکات بۆ رزگار بوونی گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان.

ھەروەھا لەو کۆبونەوە دۆستانیەدا بەرێز کەیوان رەسوڵی بە نۆنەرایەتی لە لایەن کۆمیتەی بریتانیا سپاسی ھەوڵەکانی بەرێز دکتور فردریکی کرد کە لە ئاستی نێوەدەوڵەتیدا کردویەتی و ھیوای سڵامەتی بۆ بەرێزیان خۆاست

شایانی باسە لەو کۆبونەوەیدا بەرێز مەولود سوارە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات و بەرێز دوکتور فردریک باسی کێشەی کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بە گشتی و بە تایبەتی لە ئێران کردوو جەختیشیان لەوە کردەوە کە لەو کاتە ھەستیارەدا گەلی کورد لەهەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە کۆدنگی و یەکریزی هەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*