بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لە ئۆتریش، لە سمیناری خاتون ئەسڵێ سکرتێری پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردستانی سووریە

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٨-٩-٢٠١٩ لە سەر بانگهێشتنی ڕەسمی نوێنەرایەتی پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردستانی سووریە لە ئوتریش، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش کە پێکھاتبون لە بە ڕێزان تاھیر حوسێن پور و مێھری مەلا شێخی بەشداریان لە سمیناری خاتوون ئەسلێ سکرتێری پارتی یەکیەتی دێموکراتی کوردستانی سووریە کرد. پاش بەخێر هاتنی میوانەکان لە لایەن بەڕێوەبەری سمینارەکەوە خاتوون ئەسلێ سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان بە گشتی، ڕێکخراوەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریە، کەند و کۆسپەکانی سەر ڕێگای کاری سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێک هاتنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئامریکا و تورکیەوە وهەروەها دوا ڕۆژی کوردستانی ڕۆژئاوا بە تێر و تەسەلی باسێکی پێشکەشی بەشداربووان کرا و پاش باسە کە بەشدارانی سمینارەکە بیروبۆچونی خۆیان لەسەر تەوەری باسەکانی کۆڕگێڕ دەربڕی. لە کۆتایی سمینارەکەدا لە لایەن نوێنەرایەتی پارتی یه کییە تی دێموکراتی کوردستانی سووریەوە سوپاسی بەشداری میوانانی سمینارەکەی کرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش