بەڕێچوونی خۆپیشاندانێک لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیم لە شاری فرانکفۆرت، لە ٢٧ ساڵەی تێرۆری میکۆنۆس دا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سێپتێمبری ٢٠١٩ی هەتاوی، كۆمیتەی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان لە ٢٧هەمین ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری زانای حیزب دکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لە ڕێستورانی میکۆنۆس لە وڵاتی ئاڵمان، بەمەبەستی ڕیسوا و سەرکۆنە کردنی ڕژیمی تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بەردەرگای باڵوێزخانەی ڕژیم لە شاری فرانکفۆرت  کۆبوونەوەیەکی نارەزایەتییان ڕێکخست. ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆری ئەندام، لایانگر و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها نەیارانی كۆماری ئیسلامی بەڕێوە چوو.

سەرەتای بەرنامەكە بە سروودی ئەی ڕەقیب و ساتێك بێدەنگی بۆ  ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێكرد. دواتر لە لایان سیامەند خاتەمی بەڕێوەبەری بەرنامەکە، خۆپێشاندانەكە بە چەند درووشمی دژی ڕێژیمی دژە مرۆڤ کۆماری ئیسلامی دەست پێکرد. ئینجا لە لایان هاوڕێیان سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی كۆمیتەی حیزب و خاتو فەرزانە بەرپرسی ڕێكخراوی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان، مەنسور خزری، كاوەی شەریفیان و هادی قازی بە زبانەكانی ئاڵمانی و كوردی و فارسی بۆ بەشداران قسە كرا  و كردەوە ترۆریستەكانی حكومەتیان لە ناوچە و بەتایبەتیش لە وڵاتانی ئۆڕوپایی ئاشكرا و ڕسوا كرد. لە بڕگەی كۆتایی بە دانی درووشمی جۆراوجۆر، بۆ جارێکی دیکە تێرۆری ڕیبەرانی شەهید د.سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانیان بە توند مەحکووم کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە پێی یاسا و ڕێسا ناسراو نێودەولەتییەکان، هەڵی پەلکێش کردنی بڕیاردەرانی ئەو تێرۆرە بۆ بەردەم دادگا بدەن.

خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕ کۆتایی پێهات

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئاڵمان

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*