بەڕێوەچوونی کۆڕیادێک بە بۆنەی ساڵیادی تێرۆری ڕێبەری شەهیدمان د. سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی و یەک سالەی موشەکباری ١٧ی خەرمانان لە ولاتی ئوتریش

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کومیتەی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئوتریش، بە ئامادەبوونی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزب و کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە، رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی سێپتامبری ٢٠١٩ رێورەسمێکی یادکردنەوە بۆ شەھیدانی ١٧ی خەرمانان و رێبەری شەھیدمان دکتور سادق شەرەفکەندی وھاوڕێیانی ڕێکخست. سەرەتای رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لەلایەن کۆڕی سرودی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان،ەوە دەستی پێکرد و دواتر دقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕوحی پاکی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان و شەھیدانی کوردستان راگیرا. پاشان لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە خاتوو بەھار ھەمزەنەژاد بەرنامەکەوە بەخێرھاتنی میوانەکانی کرد . لە بڕگەی یەکەمی ڕێوڕەسمەکە دا لە لایەن بەریز ئۆمید خزرنەژادەوە پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێشکەش کرا.  پاشان لە لایەن ھوونەرمەند شاھۆ مەولانایی سرودی ئەی شەھیدان پێشکەش کرا. دواتر لە لایەن خاتو مێھری مەلا شێخی پەیامی یەکێیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستانی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. پاشان لە لایەن بەرێوەبەری بەرنامە خاتو بەھار ھەمزە نەژاد داوا لە ھونەرمەندانی موزیک ژەن کامران شێخ محەممەدی و کەمەر جان کرا تا سرودی بۆم مەڕێژن فرمێسکی غەم پێشکەش کەن کە بەدەنگی پر لە سۆزی ھونەرمەند کامڕان شێخ محەممەدی کوترا. ھەروەھا دوا بە دوای ئەویش لە لایەن ھاوڕێ ئەنوەر ئەحمەدی ئەقدەم باسێک لە سەرجنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەلکی کوردستان و ھەروەھا دۆخی زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێڕان پێشکەش کرا .

ڕێوڕەسمەکە بە نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ شەهیدانی سورخەڵاتی گەل بۆ درێژەدان بە ڕێبازی خەباتیان کۆتایی هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش