کۆچی‌دوایی دایکی دوو شەهیدی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات

بەداخ وکەسەرەوە رایدەگەیەنین ،رۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانان ،گەوهەر ماعەزیزی ،شێرە ژنی نیشتیمانپەروەری نەتەوەکەمان، خەڵکی شاری کوردپەروەری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تەوریز گیانی سپارد و بۆهەمیشە ماڵئاوایی لە بنەماڵە و خزم وکەس کاری خۆی کرد. دایە گەوهەر مامعەزیزی ، دایکی دوو شەهیدی قارەمانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانە، بەناوەکانی ، شەهیدان : عوسمان و کەماڵ ئوستاد ئیبراهیمی ، کوریکی دیکەشی هەنووکە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا درێژە بە خەباتی کوردایەتی و رێبازی براکانی دەدات.خاتوو گەوهەر وەک ژنێکی نیشتیمان پەروەر هەمیشە دڵی بۆ ئازادی وسەربەستی کوردستان لێیدەدا .بۆیە هەمیشە بەسەرکەوتنی حیزب و پێشمەرگە دڵشاد وخوشحاڵ دەبوو و بە لەدەستدانی هەر شۆرشگێرێک دڵتەنگ و خەمناک و پەرەیشان دەبوو .خوا لێخۆشبووهەمیشە چاو نەترسانە بەرنگاری چڵکاو خۆرانی رێژیمی جنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دەبووە و بێ باکانە خۆی بە دایکی شەهیدان و رۆلە شۆرشگێرەکانی دەزانی سەری لە ئاستیاندا نزم نەدەکرد ..! بنەماڵەی ئوستاد ئیبراهیمی یەکێک لەو بنەمالە خاوەن ئیرادە وکوردپەروەرانەن کە هەمیشە جێگای شانازی کورد و کوردستان بوون .بەناوی کۆمیتەی ئوسترالیا وهەموو ئەندامانی حیزبەکەمان لە وڵاتی ئوسترالیا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەرێز ئوستاد ئیبراهیمی دەکەین وخۆمان بە هاوخەم وپەژارەی ئەو بنەمالە شۆرشگێرە دەزانین و هیوادارین کۆتا ناخۆشیان بێت ودایە گەوهەرخوای گەورە بە بەهەشتی نازڵ کات و تەمەنی درێژی بۆ خزم وکەسان بەجێ هێشتبێت .


روحی شاد

کومیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان / ئوسترالیا

٩/٩/٢٠١٩