بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دانیشتنی پارلمانی سویس

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سێپتامبر ٢٠١٩ی زایینی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس کە بریتی لە هاورێیان زاهیر قادرحاجی بەرپرسی کۆمیتە گشتی و بەڕێز عەبدولرەحمان موحەمەدی بەرپرسی ناوچەی بێرن، لە کۆبونەوەی پارلمانی سویس کە لە لایەن حیزبی سوسیال دێموکراتی سویسەوە، کە لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی کورد لە تورکیە ساز درابوو بەشدارییان کرد. لەو دانیشتنە کە بۆ حەوت پارلەمانتار ڕێکخرابوو، تەوەری سەرەکی باسەکان چارەسەری کێشەی کورد بوو بە تایبەت لە تورکیا. ‎هەیئەتی حیزبمان وێرای بەشداریان لە باس و خواسەکانی کۆبوونەوەکە، چاویان بە چەندین پارلەماتار و کەسایەتی سیاسی کورد و سویسی کەوت و سەبارەت بە دۆخی کورد بە گشتی و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی قسە و باسیان کرد. یەکێک لەو کەسانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرد پارلمانتاری دۆستی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێزفابیان مۆلینا بوو،  کە بەڕێزیان لە ڕێکەوتی ٧-٣-٢٠١٩ دۆسیەی موشەکبارانی قەڵای حیزبی دێموکراتی کوردستانی برد بۆ پارلمانی سویس و لە ناو پارلەماندا بلاو کردووەوە. لە دانیشتن لەگەڵ بەرێز فابیان دا بەرپرسی کۆمیتە داوای لێکرد کە لە بەرەبەری ساڵیادی موشەک بارانی قەڵای دێموکرات دا، لە پەرلەمان ئەو دۆسیەیە وەک دۆسیەی جینایەتێکی نێودەوڵەتی بناسێندرێ، بەڕێز فابیان مۆلینا هەیئەتی حیزبی دڵنیا کردەوە  کە تا ئەو جێگایی بۆی بکرێ پشتیوانی لە کێشەی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان دەکات. جێگای ئاماژەیە کە حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو کۆبوونەوەیە دا تاکە حیزبی رۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە بانگھێشت کرابوو.

 حیزبی دێموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*