دیداری هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سویس، لەگەڵ باڵوێزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی10ی سێپتەمبری 2019ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز زاهیر قادر حاجی بەرپرسی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سویس، لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سویس چاوپێکەوتنیان کرد.
ئەو کۆبوونەوەیە کە لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی حیزب لەگەڵ باڵوێزخانەی ئامریکا دایە و پەیوەست بوو بە باس و خواسەکانی کۆبوونەوەی یەکەم کە لە مانگی ئاپریلی ئەمساڵ دا بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیەدا باس لەسەر کێشەکانی کورد و سیاسەتی حیزبی دێموکرات لەهەمبەر کێشەکان و دەستێوەردانی ئیران لە ولاتان کرا. هەروەها باس لە گرتن و کوشتنی ئەندامانی حیزب لە نێو خۆی ولات کرا کە تازەترین جەنایەتی رژیم کوشتنی ٤ ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، کە ڕاپۆرتی ئەو جینایەتە نوێیەی ڕژیم درایە باڵوێزخانەی سویس.
لە درێژەی دانیشتنەکە دا چەندین تەوەری جیاواز هاتنە بەر باس و لێکۆڵینەوە. شاندی حیزب لەو بڕوایە دا بوو کە ئەمریکا دەبێت پشتیوانی زیاتری هێزەکانی ئۆپۆزسێۆنی ڕژیمی ئیسلامی بکات و لەو خالانەی کە بۆ ئێران داندراوە داوی مافی نەتەوەیی گەلانی چوارچێوەی جوگرافیایی ئێرانیشی تێدا بگوونجێندرێ
لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمریکا پێشنیارێک درا بە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و داوا کرا کە تا دانیشتنی داهاتوو، هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ و وڵامیان بدرێتەوە.
لە کۆتایی دا نوێنەری ئەمریکا داوای لە هەیئەتی حیزبی کرد کە پەیوەندییەکان بەردەوام بن و کۆبوونەوەکان چڕتر بکرێنەوە. بەڵێنیشی دا ھەموو ئەو بەڵگەنەی کە شاندی حیزب ئاڕاستەی کردوون، وەک عورفی دیپلۆماسی دەدرێنە وەزارەتی دەرەوە و فەرمانگە پەیوەندییدارەکانی حکومەتی ئەمریکا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سویس