ئاگاداری: حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ

کۆمیتەی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ھاوکاریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، بەمەبەستی بەرزراگرتنی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی میکۆنۆس و شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی قەڵای دێموکرات و نوێترین شەهیدانی رێگای رزگاریی نەتەوەکەمان، کۆڕیادێک بەڕێوە دەبات و بەرێز خالید عەزیزی ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پەیوەندییەدا باسێک پێشکەش دەکات. هاوکات چەندین چالاکیی هونەری و ئەدەبیی جۆراوجۆریش بەڕێوە دەچێت. بەشداریتان هاوخەمی و وەفادارییە بە رێبازی پاکی شەهیدان رێکەوت: رۆژی یەكشەممە 15.09.2019

کات: 12:00 بۆ 15:00ی دوانیوەڕۆ

ناونیشان: Strømsveien 61, 1467 Strømmen