چەند چاڵاکی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ

 چەند چاڵاکی بەرچاوی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان نوورێژ لە ماوەی ٢٤ تا ٣١ ئاگووست) سیمناری رۆژی پێنچشەمە ٢٩ ئاگووست ٢٠١٩ یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان هاوکاری و پشتگری حیزبی سوسیالیستی چەپی نورویژمان کرد و بەشداری سمیناری زۆر بە بایخی کە پارتی ئێس ڤێ لە کوموونی لیلسترۆم و سشمووی ئەم حیزبە پێکی ‌هێنابوو کرد. سمینارێکی زۆر بە کەڵک بوو، لەو سمینارە پرنێوەرۆکەدا زۆریان رێز لە ژنان وهاوکاری و پشتیوانی ئێمە گرت. ئەندام پارلەمانی ئێس ڤی پێتر ئیدە و بەرپرسی کوموونی ئێس فێ لیلسترۆم رۆلف وایکهام ویرای ژۆماریەک لە بەشدارانی سیمنار لەسەر خەباتی ژنانی دەروە و ناوخۆی کوردستان دووان و ئامادەگی خۆیان بۆ هەموو هاوکاریکی ژنان دەربرێ. هاوکات هیوایان خواست کە خەباتی جیدی دژی کوماری ئێسلامی تا ڕووخانی ئەو حکومەتە و ئازادی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان، بە تایبەت ژنانی کورد درێژی هەبێ و کورد و ژنانی کورد لە نێوخۆ بە مافی رەوای خۆیان بگەن. چالاکی دووهەم ! فیستیوالی ساگدالن،هەموو سالی لە ئاخری مانگی ئاگووست بە بەشداری ژماریەکی زۆری خەلک، بە تایبەتی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و کوموونی لیسلترۆم بەرێوە دەچێ . ئەمسال فیستوالی ساگدالن لە لە رۆژی شەمە ٢٤ ئاگوست لە یەکێک لە پارکە سەرەکییەکانی ئەو ناوچەیە و بە بەشداری و چاڵاکی حیزبە سیاسییەکانی نورویژ بۆ وەدەست خستنی دەنگی متمانەی خەلکی بۆ کووموونی لیلسترۆم بەڕێوەچوو. یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کورستان ساند و خێوێتگەی خۆی هەبوو و بە جڵ بەرگی جۆان و رازاوەی کوردی بەشداریان کرد و بە پێشکەش کردنی خواردنی ڕەسەنی کوردەواری. سەرنجی بەشدارانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشابوو.

چالاکی سیهەم رۆژی شەممە ڕێکەوتی٣١ مانگی ئاگوست چەند کۆمەڵەی کوردی نەتەوە جیاوازەکان و یەکیەتی ژنان وژماریەک لە بەرپرسانی کوموونی سشموو بەشداری کۆبوونەوەیەک بوون کە لە پەیوەندی هەبوو بە هاوکاری وچاڵاکی کومەلەکانی کوردی و یەکیەتی ژنان.

ڕۆژی٢٥ ئاگوووست سیمناری ناوەندی کولتوری پاکستانیەکان هەر دووسال جارێک و لە سەروبەندی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دا بەڕێوە دەچێ. لەو سمینارە دا٩ حیزبی سیاسی نوروێژی بەشدار بوون. لەو سمینارە دا باسی زۆر ورد لە سەر چۆنیەتی دەنگدان کرا و هەروەها ٩ حیزب لە ماوەی نزیک بە ٢ کاتژمێر بەرنامەکانی خۆیان بۆ کوموون وفەراهەم کردنی ژیانی باشتر بۆ خەلک شێ کردەوە. یەکیەتی ژنانی دیموکرات کە هاوکاری پتەوی لەگەل ئەو ناوەندە هەیە بەشداری سمینارەکەی کرد.

یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی نۆروێژ