بەڕێوە چونی جێژنی volksstimmefest لە لایەن حیزبی کۆمۆنیستی وڵاتی ئۆتریش

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 30.08.2019 تا ڕۆژی یەکشەممە ڕێکە وتی.01.08.2019 کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وەک ھەمو ساڵێ بەشداری کرد لە جێژنی ڤۆلکستیمێ ڤیست لەشاری ڤییەنی پایتەختی وڵاتی ئۆتریش. ساڵانە ئەو جێژنە لە لایەن حیزبی کۆمونیستی ئۆتریش ڕێک دەخڕێت زۆڕ ڕێکخڕاوە و حیزب ولایەنی جۆراوجۆڕ تێی دا بەشدار دەبن ولە وجێژنە دا کتێب وجل وبەڕگ و خواردەمە نی وخواردنەوە لە لایەن بەشداربووانە وە دفڕۆشڕێت. کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتیش لە و جێژنە بە ساز کردنی خواردەمەنی کوردی بەشداریمان کرد. جێگای ئاماژەیە کە بەشدارانی جێژنەکە بەنیشان دانی کوڵتوڕی خۆیان سیمایەکی جوانیان بەخشبووە جێژنەکە.جێگەی ئاماژەیە کە ئەندامان و لایانگڕانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە شێوەیەکی جوان و بە ھەڵکرتنی ئاڵای کوردستان و وێنەی ڕێبەرانی شەھید، ببوونە هێمایەکەی جوان بۆ نوێنەرایەتی گەلەکەمان. خۆشەویستی بە شداران بۆکوردستان هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی خەڵکێکی زۆڕ ھەمووساڵێ سە ردانی خێوەتی کومیتەی حیزب لە وڵاتی ئوتریش بکەن. زۆڕجاڕجگە لە کڕینی خواردەمەنی کوردی پڕسیاڕ لە سەر مێژوی کورد لە ئێمە دەکەن. بە ھۆی ئەوەیکە ھەموو ساڵێک کومیتەی حیزب لەو جیژنە دا بەشدار بووە، هەر ئەوەش بووەتە هۆکارێک بۆ زیاتر ناسینی کورد و خواردن و جل و بەرگی ڕەسەنی کوردی. ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، پێشوازییەکی گەڕ و گوڕ لە خێوەتی کومیتەی ئوتریش بکەن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی ئوتریش