سەردانی هەیئەتێکی ح د ک بۆ تێکۆشەری دێرین کاک هاشم کەریمی لە یەکێک نەخۆشخانەکانی شاری لەندەن

رۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢ی سپتامبری ٢٠١٩هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا سەردانی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکرات بەرێز کاک ھاشم کەریمی لە نەخۆشانە کرد.

لەو سەردانەدا بەرێز کەریمی سپاسی و ماندوو بوونی  کارو چالاکیەکانی حیزبی لە وڵاتی بریتانیا کرد و خۆشحاڵی خۆی لە بەسەر کردنەوە دەربڕی.

کاک هاشم کەریمی یەکێک لە ڕێبەرانی ناوداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە حیزبی دیموکراتە کە دەیان ساڵ لە تەمەنی خۆی کردە قوربانی ئامانجەکانی کەلەکەمان. بەڕێزکاک هاشم لە کۆنگرەی 3ی حیزبەوە چووە ڕیزی ڕێبەرییەوە هەتاکۆنگرەی 10 ئەندامی کومیتەی ناوەندی و دەفتەری سیاسی حیزب بوو.

هەیئەتی حیزبی هیوا چاکبوونەوەی بەپەلە و سەلامەتییان بۆ ئەو تێکۆشەرە خۆشەویستەی گەلەکەمان خواست.

حیزبی دیموکراتی کوردستان – کۆمیتەی بریتانیا

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*