بەشداری کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە یادی ۷۳ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۷-٠٨-٢٠١٩ی زاینی، هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی بەڕێزان کوێستان بابایی و عەلی فەتحی، بەشداریان لە یادی ۷۳ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە ستۆکهۆڵم کرد. سەرەتا لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری ئەویادەوە بەخێرهاتنی بەشدار بوان کرا و دواتر لەلایەن بەڕێز جەعفەر ئیمینکی ئەندامی سەرکردایەتی پارتیەوە باسێکی کورتی لەسەر تێکۆشانی پارتی و حیزبەکەیان وەک هێزێکی بە ئەزموون و بە ڕابردوو، وە هەم وەک هێزێکی سەرەکی لە باشوری کوردستان پێشکەش کرد.

کۆمیتەی ئامادەکاری ئەو یادە بەخێرهاتن و سوپاسی هەموو ئەو حیزب و ڕێکخراوانە کرد کە بەشدار بوون و بروسکە و پەیامیان سەبارەت بەو ڕۆژە ناردوە.

لە بەشی کۆتایی یادەکە مێژوو و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆنگرەکانی ئەو حیزبە بە وردی خوێندرایەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبمان پەیام و چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشی دەستەی ئامادەکاری ئەو ڕێوڕەسمە کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد