بەڕێوە چوونی جێژنی ٢٥ی گەڵاوێژ لە وڵاتی فینلەند

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی ئاگۆستی ٢٠١٩ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ ی گەلاوێژ ٧٤مین ساڵی دامەزرانی حیزبی دیموکرات، ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆی بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامانی حیزب و بنەمالەکان و میوانان و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە شاری تۆرکوی فینلەند ڕێکخست

سەرەتا سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی حیزب و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند، لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە، هاوڕێ قادر مەکڵاوەیی،یەوە خوێندرایەوە. بە دوای ئەو دا پەیامی بەشێک لە حیزب وڕێکخراوە بەشدارەکانی لە ڕێو ڕەسمە دا پێشکەش کران.

پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کەماڵ چەکۆ خوێندرایەوە پاشان جەعفەر مستەفا سوڵتانی بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شوشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش کرد.

دواتر پەیامی یەکیەتیەکانی ژنان و لاوان لە لایەن کاک سولەیمان ئیبراهیمی پێشکەش کرا.

بەشی دووهەمی مەراسمەکە بە گۆڕانی و هەڵپەڕکێی هونەرمەندان بێهروز لوتفی و یاسین دالاهۆ بە هاوکاری گروپی موزیک، شەوئاهەنگەکەیان تا کۆتایی بۆنەکە بەهەڵپەرکێ و شایی ڕازاندەوە.

ڕێوڕەسمی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤هەمین ساڵەوەگەڕێ دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ناو شادی و هەڵپەڕکێی بەشداران دا کاتژمێر ١٢ی شەو کۆتایی پێهات.

پێویست بە ئاماژەیە کە جگە لەو حیزب و ڕێکخراوانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتوو، ئەو حیزبانەی خوارەوەش پەیام و برووسکەی پیرۆزباییان ناردبوو:

– پارتی ژیانی ئازادی کوردستان –پژاک

– کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان

– بزوتنەوەی گۆڕان

– کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان

– یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

– فیدراسێۆنی کۆمەلە کوردیەکان لە فینلەند

– کۆمەڵەی کوردی شاری تورکو

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*