دایکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆچی دوایی کرد

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە 28ی گەلاوێژ، دایە خەرمان قەیتەرانی، دایکی کاک سوڵتان دێمە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی نەخۆشی لە تەمەنی 73 ساڵی دا لە ئاوایی قازڵیان سەر بە شاری بۆکان، کۆچی دوایی کرد.

دایە خەرمان قەیتەرانی، یەکیەک لەو دایکانەی نیشتمان بوو کە هەموو کات جێی متمانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بووە و لە کاتی شەڕی داسەپاوی چەکداری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر حیزبی دێموکڕات و هێزه شۆڕشگێرەکانی کورد، پشت و پەنای پێشمەرگە بووە و هەموو کات لە خزمەت پێشمەرگە دابووە.

دایە خەرمان قەیتەرانی، دایکێکی دڵسۆز بۆ زێد و نیشتمان بووە و تا دوا هەناسەکانی ژیانی، بیری کوردپەروەری و پێشمەرگەپەروەری لە ناو کچان و کوڕانی تازە پێگەیشتووی زێدەکەی، لە ناویان دا باس کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای بە پەژار بوونی بۆ لەدەست دانی دایە خەرمان قەیتەرانی، سەرەخۆشی دەکا لە بنەماڵەی قەیتەرانی و دێمە و تایبەتەن کاک سوڵتان دێمە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ