٧٤ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا بەرز راگیرا

حیزبی دێموکرات یەکەم حیزب نەبوو کە دامەزرا بەلام یەکەم حیزب بوو کە قەڵا چۆلکراو قەڵای بەرخۆدانی چۆل نەکرد یەکەم حیزب بوو کە جەستەی بەبرینی تەوری ستەمکاران هەلا هەلا کرا بەلام مایەوە و لەسەر پێ ڕاوەستا.

رێکەوتی ١٧ی ئۆگوستی ٢٠١٩ حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبریتانیا مەراسمێکی شیاو و جوانی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٤ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دوو بەشی جیاوازدا بەرێوە بەرێوە برد.

سەرەتا لەلایەن پێشکەشکاری بەرنامە خاتوو مینا سوارە بەخێرهاتنی میوانەکان و نوێنەری حیزب و لایەنەکانی کوردستانی و نەتەوەکانی تری ئێران کرا.

ئەوجار بەرنامەکە بەسروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستی پێکرد لەلایەن خاتوو ژالە و بەشداربووانەوە

دەقیقەیەك بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان.

ئەوجار بەرێز کاک ئیدیسۆن فەرامەرزی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لەگەل بەخێرهاتنی میوانەکان و داوای لەبەرێز کاک خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد کە بفەرموون بۆ پێشکەش کردنی سمینارەکە.

بەشێکی کورت لەووتەکانی کاک خالید عەزیزی لەسمینارەکەدا:

لێدوانی کاک خالد عەزیزی لە ڕێوڕەسمی 74مین، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان.

حیزبی دێموکراتی کوردستان، هەورازگەلێکی زۆری بڕیوە لە پێناو چارەسەری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کودستان و فەلسەفەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، گواستنەوەی بیری دەوڵەتداری بووە نێو چین و توێژە جیا جیاکانی ڕۆژهەڵات و هەر لەم پێوەندییە دا، نەک هەر بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکوو بۆ باشووری کوردستانیش بوو بە سەرچاوەیەک بۆ دەوڵەتداری کردن.

جێگە و پێگەی ڕێبەرانی شەهید و ئەندامانی حدک لە مێژووی ئەو حیزبەدا، کارنامەیەکی زێڕینە لە بەردەوام بوونی حدک لە ڕێبازی کۆماری کوردستان.

کۆماری ئیسلامی بە سارۆخ لێیداین و ڕاستە ئێمە سارۆخمان نەبوو وڵامیان دەینەوە، بەڵام لە سارۆخ کاریگەر تر، مانگرتنە گشتییەکەی 21ی خەرمانان بوو کە میلوێنان کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆماری ئیسلامیان وت، گەر بە سارۆخ لە ڕێبەرانی ئێمە بدەن، ئێمەش لێرە بە مانگرتنمان سرنجی هەموو وڵاتانی دونیا ڕادەکێشین بۆو موشەکباران کردنەی رێبەرانمان.

 هاودەنگ بوونی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکەوە بۆ دانیشتن لەتەک کۆماری ئیسلامی ئێران بە نێوەنجی لایەنێکی ئرووپایی، نیشاندەری تەبایی نێوان حیزبەکانە کە پێویستە بە هێند وەرگیرێ.

بەشێك تری سمینارەکە تەرخان کرا بوو  بۆ پرسیار و وڵام.

لەلایەن خاتوو مینا سوارەوە پەخشانێك پێشکەش کراو ئەوجار لەلایەن نوێنەری حیزب و لایەنەسیاسیەکانەوە مۆمی ٧٤ سالەی دامەزرانی حیزبەکەی پێشەوا قازی هەلکران هەروەها نێوی حیزب و لایەنەکانی سیاسی کوردستانی و نەتەوەکای ئێران کە بەم بۆنەوە پەیام و بروسکەی پیرۆزبایان بەبۆنەی ٧٤ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ناردبوو، بەلام لەبەر کەمی کات تەنیا نێوەکانیان خوێندرانەوە لەگەل سوپاس و رێزی یەکجار زۆرمان.

١-بزووتنەوەی گۆران

٢- پارتی سۆسیالیستی کوردستان

٣- کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٤- کۆمەلی ئیسلامی کوردستان

٥- پارتی دێموکراتی کوردستان

٦- یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان

٧- حزب تزامن دمکراتیك اهواز

٨-جبهە متعد بلوچستان

٩- حیزبی مردم بلوچستان

١٠ یەکگرتویی ئیسلامی کوردستان

١١- یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

١٢- مەلبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن

١٣- بەرێز بنی تورف عەزیزی نوسەر و شاعری ئەهوازی

پەزیرای لەمیوانان و سەرفی شام بۆ ئەو بەشە لەبەرنامەکە و پشودانێك تەرخان کرابوو.

بەشی دووهەمی بەرنامەکە تەرخان کرابوو بۆ بەشی هونەری کە لەلایەن هونەرمەندانی خۆشەیستەوە

ژالە

سەباح رەواندوزی، کاک رەوەز گەلالەی و کاک سالا ئاسید بە گۆران و موسیقا بەرنامەکەیان رازاوەتر کرد.

لیرەدا بەپێویستی دەزانین بەنێوی کۆمیتەی حیزب لەبریتانیا سوپاس و پزانینی تایبەت لە بەشی پەزیرای و تیمی چاوەدێری رێ و رەسمەکە بکەین کە ئەو پەری زەحمەتیان کێشا.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی بریتانیا