بەشداری ھەیئەتێکی کۆمیتەی ح د ک لە دانمارک لە ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئیزەدی

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی ئاگۆستی2019 زایینی کەھاوکات بوو لەگەڵ کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی کوردانی ئیزەدی و قەڵاچۆ کردنیان لە لایەن جاھیل و تیرۆریستانی داعش، لەلایەن کۆمەڵەی کلتوری ئیزەدییەکان لە دانمارک ڕێوڕەسمێکی بەرێوەچوو. لەو ڕێورەسمە دا کە چەندین لایەنی سیاسی کوردستانی و عێراقی بەشدار بوون، بەڕێزەوە یادی قوربانیانی ئەو کارەساتە بەرز ڕاگیڕا. هاوکات کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆژنامەوان بەپێشکەش کردنی کتێب و پەرتووکی نوێ و لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسەر شەنگال، بیرو بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو. جێگەی باسە کە ھەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری ئەم یادەیان کرد و ھاوخەمی و ھاودەردی خۆیان بەم بۆنەیەوە دەربڕی.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک