بەشداری کۆمیتەی ح د ک لە لینشۆپینگ-ی وڵاتی سوید لە پرسە و بەخاک سپاردنی ھاوڕێی کۆچ کردوو کاک سەلیم دەروێشی

ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی ٠٢-٠٨-٢٠١٩ی زایینی کۆمیتەی بەرێوەبەری حیزب لە شاری لینشۆپینگ وێڕای بنەماڵە و بەشێک لە ھاوڕێی و ھاوسەنگەرانی کۆچ کردوو کاک سەلیم دەروێشی لە یەکێک لە گورستانەکانی شاری لینشۆپینگ بۆ دوا ماڵئاوایی کردن لەو ھاوڕێ و پێشمەرگەی رۆژە سەختەکانی خەبات کۆبوونە. دوایی ئەوەی تەرمی کاک سەلیم لە نێو ئاپوڕای دۆستان دا، بە غەم و پەژارەیەکی یەکجار زۆر بەخاکی غوربەت ئەسپێردرا، ھاوڕێیان بۆ بەشداری کردن لە کۆڕی پرسە و ماتەمین لەگەڵ بنەماڵەکەی لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی ئەو شارە ئامادە بوون. پێویست بەئاماژەیە کە لەلایەن ھاوڕێ کاک قادر نەبیزادە چەند وتەیەک لەسەر کەسایەتی کاک سەلیم دەروێشی پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆڕی ماتەمین کرا. كاک قادر بەکورتی ئاوڕی لە ژیان و خەبات و تێکۆشانی کاک سەلیم دایەوە و باسی لە گەورەیی و سادەیی و خاکەڕایی و دڵسۆزی بۆ هاوڕێ و هاسەنگەرانی و بێروڕێبازەکەی کرد. پێویست بە ئاماژەیە کە هاوڕێ کاک قادر نەبیزادە لە بەشێک لە وتەکانی دا هاوخەمی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لە شاری لینشۆپینگ بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی و بەشدارن دەربری و سەرەخۆشی لە گشت ئەندامانی بنەماڵەکەی لە نیوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی لینشۆپینگ