پەیامی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ حازم میرتەحسین بەگ، بەبۆنەی هەڵبژێرانی بە سەرۆکی ئیزدییەکانی کوردستان

بەڕێز حازم میرتەحسین بەگ، سەرۆکی ئێزدییەکانی کوردستان
بەبۆنەی هەڵبژاردنت بە سەرۆکی ئێزدییەکانی کوردستان، بە ناوی خۆم و هەموو هاوڕێیانم لە حیزبی دێموکراتی کوردستان پیرۆزباییت پێ دەڵێم.
هەموومان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە کارساتێک کە بەداخەوە لە سۆنگەی داعشەوە بەسەر خوشک و برایانی ئیزدییەکانمان هات، ئاگادارین و ئەو کارەساتە ویژدانی مرۆڤایەتیی هەژاند و تێکڕای خەڵکی کوردستانیشە داغدار و بڕیندار کرد.
ئێمە هیوادارین لە سایەی سەرۆکایەتیی ژێرانەی جەنابت و هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان خوشک و برایانی ئیزدیمان بتوانن جارێکی دیکەش لە خاک و نیشتمانی خۆیان واتە کوردستاندا بحەسێنەوە و بە قەرەبوو کردنەوەیان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و مادیدا ئارامی باڵ بەسەر ئەو ناوچەیەدا بکێشێ. هەروەها هەموو لایەک یارمەتیدەر بین بۆ سڕینەوەی ئاساواری ناخۆشییە ڕووحی و دەروونییەکان لەسەر هەموو ئیزدییەکان.

حیزبی دێموکراتی کوردستان
سکرتێری گشتی
مستەفا مەولوودی
٨/٥/١٣٩٨
٣٠/٧/٢٠١٩