لە وڵاتی فینلاند سمینارێک لە ٣٠ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملوو هاورێیاندیدا بەرێوەچوو

رۆژی شەممە ٢٠-٧-٢٠١٩ لە شاری تورکووی وڵاتی فینلاند بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی نیشتەجێ لە فینلاند سمینارێکی سیاسی لە دوو پانێلدا بۆ هەریەک لە بەرێزان قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و دوکتور هێمن سەیدی شرۆڤەکاری سیاسی بەرێوەچوو.
لەم سمینارەدا جیا لەوەی نوێنەرایەتی حیزب و رێکخراوە کوردییەکان، چەندین کەسایەتی فینلاندیش وەک( سێپۆ لەهتۆنێن )جێگری سەرۆکی شارەوانی شاری تورکوو وێرای چەند ئەندامی شارەوانی، هەروەها ( سارا سۆفیان) ئەندام پاڕلمان لەم سمیناری ٣٠ ساڵەی تێرۆری ویەن بەشدار بوو.

سەرەتای بەرنامەکانی ئەم سمینارە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک بێ دەنگی راگرتن بۆ ریز گرتن لە سەرجەم شەهیدان دەستی بە کارەکانی خۆی کرد . پاش وتەی بەخێرهاتنی ئامادەبووان،نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە کورد وفینلاندیەکان پێشکەش کرا.
لە برگەی سەتای سمینارەکەدا هەریەک لە بەرێزان( سێپۆ لەهتۆنێن )جێگری سەرۆکی شارەوانی شاری تورکوو هەروەها ( سارا سۆفیان) ئەندام پاڕلمانی فینلاند هەر یەکەو لە دوو برگەی کورتدا چەن خولەکیک لەسەر کوردو ئاشنابوونیان بەم نەتەوە و کولتورەکەی و هەروەها ئاشنابوونیان لەگەڵ ئەو گرفت و کێشانەی کورد لەگەڵی بەرەو رووە ئەوان پیی ئاشنان.

لە پانێلی یەکەمی ئەم سمینارەدا دوکتوور هێمن سەیدی شروڤەکاری سیاسی باسێکی پێشكەش کرد لە ژێر ناوی تیرۆری دوکتوور قاسموو لە خوێندنەوەیەکی دوبارەی شورسی ١٩٧٩دا.
بەرێزیان لە باسەکەیدا کە بەشێووەیەکی دیکۆمێنتاری ئاورێکی وردی لەسەر ئەو زەمینە و هەل و مەرجانە دایەوە کە پێش شورشی گەلانی ئێران و دوای ئەو لە ئێران و کوردستان لە ئارادابوون.
بەرێز سەیدی، ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێران دا شۆرێک بەرێوەنەچوو بەڵکوو شۆرشەکان لە ئێراندا بەرێوەچوون. بەرێزیان پییان وابوو ئەوەی لە کوردستان و تاران روویاندەدا خاڵی هاوبەشیان نەبوو، لە کوردستان بزوتنەوەکان چەپ و دێمۆکرات نوێنەرایەتی خەڵکیان دەکرد و چەپ و دێمۆکرات متمانەی خەلکیان بەدەست هێنابوو. بەڵام لە تاران ئەمە راست پێچەوانەبووهەموو شتێک بەرەو بە ئیسلامیکردن دەچوو.
دوکتوو هێمن سەیدی لە بەشیکی دیکەی باسەکەیدا تیرۆری دوکتوور قاسموو،ی لە خوێندنەوەیەکی دوبارەی شورشی ١٩٧٩دا بەراوردی زۆرێ لە سیاسەت و هەڵوێست باوەرو ئامانجەکانی کورد لەگەل دەسەڵاتداران لە تاران کرد. بەریزی پێان وابوو ئێمە دەبێ شانازی بە رابردووی خۆمانەوە بکەین چون شورشی کورد زۆر کراوە و دێمۆکراتیک بوو، دواکانی داوای سەردەمیانە و پرلە بایەخی ئینسانی بوون، بۆیە تاران لە زۆر بواردا داوای لێبوردنێک بە کوردو شۆرشەکەی قەرزدارە.

بە شی دووهەمی سمینارەکە کە پاش ١٥ خەلەک پشوو دەستیپێکردەوە و سەرەتا هەڵبژاردەیەک لە قسەکانی دوکتوور قاسملووی نەمر بۆ ئامادەبووانی سمینارەکە بلاو کرایەوە.
پاشان هونەرمەندانی لاو و میوزیک ژەن دیارو پێشەوا میرسەیدی پارچە میوزیکێکی تایبەتیان بۆ ٣٠ ساڵەی تێرۆری ڤیەن پێشکەش کرد و جێی ڕەزامەندی بەشداران بوو.

پانێلی کۆتایی سمینارەکە دیاری کرابوو بۆ بەرێز قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان.
بەرێز قادر وریا بە ئاماژە بە قۆناغی پر هەوراز و نشێوی ژیانی سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، رۆل و نەخشی دوکتوور قاسملوو لە جومگە و کۆلەکە ئەساسیەکانی ژیانی سیاسی حیزبی دێمۆکرات بەرز نرخاند.
بەرێزیان باسیان لەوە کرد، لە سەردەمێکدا د.قاسملوو دێتە ناو ژیانی سیاسی حیزبی دێمۆکرات کە رێبەرایەتییەکەی پرش بلاون یا لە ژینداندان یا لە ئاواریی، بەڵام د.قاسلموو بەو توانایی و لێوەشاوەیی خۆی جارێکی دیکە رێبەرانی ئەم بزوتنەوەیە ساغ دەکاتەوە شکلی پێ دەدا.
بەرێز وریا لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە نەخشی دوکتوور قاسملوو تەنها ساغکردنەوەی حیزبی دیمۆکرات نەبوو، بەڵکوو نەخشێکی بەرچاو و چارونووسسازی لە نوێکردنەوەی حیزبی دێمۆکراتدا هەبوو.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا قادر وریا ئاماژەی بەوەدا کە نابی نەخشی دوکتوور قاسملوو چووک بکەینەوە تەنها لە حیزبێکدا و گاریگەریەکانی لەسەر کۆی خەباتی رزگاری خوازی نابێ نادیدە بگیردرێ.کەسایەتی و شارەزایی ئەو لەسیاسەت و گۆرەپانی سیاسی کورد لە ئێران و تەنانەت بەشەکانی دیکەی کوردستاندا ئەویان کردبوو بە کەسایەتیەکی نەتەوەیی ونیشتمانی.
قادر وریا لە درێژەی باسەکەیدا کوتی: نابێ نیگەران بین یا دژکردەوەی توندمان هەبێ بەرانبەر بەو کەس و لایەنانەی رەخنە لە دوکتوور قاسملوو دەگرن، هەموو ئینسانێک بەتایبەت کە ئەرک و بەرپرسایەتی لە ئەستۆ بێت دوور لە کەم و کورتی و رەخنە نیە. بەرێزیان پێی وابوو رەخنە گرتن بەو مانایە نیە کە خزمەتە زۆرو زەوەندەکانی شەهید دوکتوور قاسملوو بە حیزبی دێمۆکرات و بزوتنەوەی کورد بەگشتی کەم رەنگ بکرێتەوە، بەڵکوو بۆ دەرس لێوەرگرتن و بەرچاوروونی زیاتر بۆ خەبات و تێکۆشن بێ.
لە کۆتایی باسەکەیاندا قادر وریا ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکرات باسی لە کاریگەری شێوازی شەهید بوونی دوکتوور قاسملوو کرد کە لە ویژدانی هەر ئینسانێکی ئازادیخوازدا بەتایبەت ئازادیخوازی کورد دا دەمێنێتەوە، چون ئەم تێرۆرە ناجوامێرانە و فیلبازانە بوو. ئەم تێرۆرە جۆرێک لە تەحقیری نەتەوایەتی نەتەوەێک بوو. رێبەرێکی کورد بە باوەری ئاشتی و ئازادی لە سەر مێزی دیالۆگ بە غەدر و ناجوامێرانە شەهید بکرێ.
سمیناری ٣٠ سالەی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەر پاش نزیک بە ٣ کات ژمێر کۆتایی هات.

حیزبی دیموکراتی کوردستان-  کومیتەی فینلاند