کۆچی دوایی کاک غەفوور زەکی باوکی کاک ئەمیر زەکی لە شاری سەردەشت

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە یەکشەممە ڕێکەوتی ۱٤ـ٠۷ـ۲٠۱۹ کاک غەفوور زەکی باوکی کاک ئەمیر زەکی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان دوای نەخۆشییەکی چەند ساڵە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بە کۆچی دوایی خۆی هەموومانی ماتەمبار و خەمبار کرد.
کاک غەفوور لە ئامێزی بنەماڵەیەکی خۆشنا و و دیاری شاری سەردەشت لە دایک بووە و وەک زۆربەی خەڵکی ئەو سەردەم لە تەنیشت ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی ژیانی ئاسایی خۆی تێپەڕ کرد.
کاک غەفوور مامۆستا و کارمەندێکی چالاک و هەڵسووری ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش بوو، مرۆڤێکی بە خزمەت و قسەخۆش و لەبەردڵان بووە، ناوبراو وەک مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای متمانەی خەڵکی سەردەشت و دەوروبەری تا کاتی ماڵئاوایی یەکجاری و بە پێی توانایی خۆی لە خزمەت خەڵک دابووە و ئەوەش وایکردووە کە خەڵک وەک خەمخۆری گەل و نیشتمان سەیری بکەن و ڕیزی لێبگرن، بە گشتی کاک غەفوور بە خەم و دەرد و ئازار و خۆشی‌یەکانی خەڵکەوە ماندوو بووە و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوە کە کەسایەتی‌یەکی دیاری ئەو شارە بێ.
بەڕێزان، دۆستان و ئاشنایان و خزمان!
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک غەفوور لە لایەن بنەماڵەی ئەمیر زەکی و نەرمین عەزیزی و خزمان کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری یوتۆبۆری بۆ دانیشتووانی یوتوبۆری و دەروبەری بەرێوە دەچێ، وەک بنەماڵەی ئەمیر و نەرمین داوا لە هەموو خزمان و دۆستانی ڕێگای دوور دەکەین بە هۆی دووری ڕێگا و پشووی هاوینی ، زەحمەتی بەشداری کردن نەکێشن و لە ڕێگای تەلەفوونەنی خوارەوە ، دەتوانن هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان بگەیێنن.
ژمارە تەلەفوونی ئەمیر زەکی 0046720154153
کات و شوێن :
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ـ ٠٧ ـ ٢٠١٩
کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی ئێوارە
ئادرەس:
Vassgatan 3
41502 Göteborg
لەگەڵ ڕێز و حورمەت