ئاگادارییەک لە ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

جەماوەری تێکۆشەری کوردستان
حیزب و لایەنە سیاسییەکان
لە ماوەی رۆژانی رابردوو تا ئێستا کۆمەڵێک لێدوان و راگەیەنراو بە ناوی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و بە مەبەست، سەبارەت بە دانوستان و وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بڵاوکراوەتەوە. 
لێرەوە ھەموو لایەن و رای گشتیی خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ئەو راگەیەنراو و بەیاننامانە ھیچ پەیوەندییان بە ناوەندی ھاوکارییەوە نیە و ئێمە لێی بەرپرسیار نین.
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٣ی پوشپەڕی ١٣٩٨
٥ی جولای ٢٠١٩