کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی دیرینی حیزب لە ناوچەی سەردەشت

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەشتووە بە داخێکی زۆرەوە ڕێکەوتی ٣ی پوشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکڕات بە ناوی حەمەدەمینی مام حەسەنی بێورانی خوارێ و باوکی هاوڕی حەسەن بێورانی ئەندامی حیزب دێموکراتی کوردستان ،دانیشتوی ولاتی نۆروێژ،لە ئاوای بێورانی خوارێی ناوچەی سەردەشت کۆچی دوای کرد. ناوبراو ساڵی ١٣٢٩ لە ئاوایی بێوران لە بنەمالەیەکی مام ناوندی و جوتیار لە دایک بووە.کۆچ کردوو لە سەرەتای دەست پێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکرات چەکی پارێزگاری لە گەل و وڵاتەکەی دەگرێتە دەست و لە ڕیزەکانی حیزب دێموکراتدا دەبێتە پێشمەرگە. چەندین ساڵ لە ڕێزەکانی هێزی موعینی و گیارەنگ دا لە خزمەت ئامانجەکانی حیزبەکەیدا بوو. دوای ساڵانێکی دورو درێژ خەبات و تێکوشان حیزب دوای دەست پێکردنی ترۆر لایەن رژیم کۆنەپرستی جمهوری ئیسلامی ئێران لە سالەکانی ۱۹۹۱ لە باشوورکوردستان بەناچار دەگەرێتەوە بۆ ناو خۆی ولات ناو خۆ و درێژە بە ژیانی ئاسای خۆی دەدا، بەڵام پاش چوونەوەشی هەر وەفادار بە ڕێگە و ڕێبازی شەهیدان و حیزبەکەی دەمێنێتەوە و تا دوا ساتەکانی ژیانی ئاواتی ڕزگاری کورد و سەربەخۆیی کوردستان بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی ناوادەی مام حەمەدەمین،ەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت هاوڕێمان حەسەن بێورانی دەکات و خۆمان لە خەمیان دا بە شەریک دەزانین.