پێک هێنانی ئاکسیونێک بۆ بە جینۆساید ناسینی کیمیا بارانی شاری سەردەشت.

سەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 29ی یوونی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆمیتە ناوچەی باشووری ئاڵمان، لە تەک کۆمکار، له ناوەندی شاری نۆرنبێرگی هەرێمی بایرن، لە ساڵیادی 32 هەمین ساڵڕۆژی کیمیا بارانی شاری سەردەشت، کە بوو بە هۆی شەهید بوونی 100 کەس و گیرۆدە بوونی پتر لە 8000 کەس بە گازی ژەهراوی، ئاکسیۆنێکی گەورەیان بۆ ڕێز گرتن لە قوربانیان و بنەماڵەی قوربانیانی کیمیا بارانەکەی ساڵی 1366ی هەتاوی و بۆ بە جینۆساید ناساندی ئەو جینایەتە، پێک هێنا.

لەم ئاکسیۆنەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حدک، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بە بەربڵاوی پوختەیەک لە کارەساتی کیمیا بارانەکەیان ، بە زمانی ئاڵمانی نووسیبوو و لە ناو شار دا بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەکە و دانان و بڵاو کردنەوەی ئەو جینایەتە دژە مرۆییە، خەڵکی شاری نۆرنزێگیان لەو جینایەتە ئاگادار کردەوە.

ئاکسیۆنەکە کاتژمێر، 1ی نیمەڕۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر 15 کۆتایی پێ هات.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*