ڕۆژانی ١٤/٠٦/٢٠١٩ تاڕۆژی ١٦/٠٦/٢٠١٩ لە شاری لینز ،ڕێکخراوەی شاروانیی کورد لەتاراوگە “kurdische Exilgemeinde” جێژنێکی سازکرد.

بۆ زیاترلێک نیزیک بونەوەی ئەندام و لایە نگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە گەڵ دۆستانی حیزب لەوڵاتی ئوتریش ھەموو ساڵێ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ رێکخراوە ی شاروانی کوردی لە تاراوگە kurdische Exilgemeinde ئە وجێژنە لە کلافە بە ڕێوەدبات. وەک نەریتی ھەمیشە سەرەتا لەلایەن ھاوڕێ پەڕۆش قادری ئەندامی ماندوویی نەناسی حیزب وھەروە ھا وەک بەرپرسی ڕێکخراوەی شاروانیی کورد لە تاراوگە kurdische Exilgemeinde بە خێرھاتنی میوانەکانی کرد و بەرنامەی ئە وسێ ڕۆژەی بۆ ھاوڕێیان باس کرد. دواتر میوانەکان بە ئێوارەخوانێک پە زیراییان ڵێکرا. ڕۆژی دواترکۆڕێک بۆ ھەر یەک لە بە
ڕێزان دوکتورعەلی مازوجی و بەڕێز دوکتور stuppacher Kristin گیرا. سە رەتای کۆرەکە بەساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لەخوێنی پاکی شەھیدان دە ستی پێ کرد. دواترلەلایەن بەڕێز پەڕۆش قادری بەرپرسی رێکخراوەی شاروانی کوردی لە تاراوگە kurdische Exilgemeinde.دوبارە بەخێرھاتنی میوانەکانی کردو کورتە باسێکی لە شێوەکاری رێکخراوەکە پێشکەش کرد.

جێگای ئاماژەیە ئەورێکخراوە ماوە ی١٢ساڵە بە شێوەی رەسمی کاردەکات و چالاکی و فێستیڤاڵی جۆراجۆر بەڕێوە دەبات .

دواتر لە لایەن دوکتور stuppacher Kirstin بابە تێک لە سەربەرابەریی ژن و پیاو و جیاوازییەکان لەکاروباری ڕۆژانە و ھەروەھا کاری ئیداری لە وڵاتی ئوتریش پێشکەشی بە شداربوان کرا . دواتر لە پانێلێکی
تردا لە لایە ن دوکتورعە لی مازوجی بابە تێک لە سەرمنداڵان ولاوان پێشکێش بە بەشداربووان کرا. لە و کۆڕە دا دوکتور عە لی باسی لە کێشە و گرفتەکانی لاوانی کورد کرد . دواترھاوڕێیانی بەشداربوو لە کۆرە کە بە پرسیارو پێشنیارکۆرەکەیان دەوڵەمەند کرد و دواتر لە لایەن کۆڕگێڕانەوە وڵامی میوانانی کۆرەکە درایەوە. جێگای ئاماژە یە لەماوەی ئەوسێ ڕۆژەدا میوانانی جێژنەکەکات وساتێکی خۆشیان بەدوڕی یەکترەوە بردەسە ر.