کۆبوونەویەک بۆ پێکهێنانی کۆمیتەیەکی کۆڵتووریی گشتگیر لە وڵاتی ئۆتریش (نەمسا) بە پێشنیار و ئامادەکاریی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان

رۆژی شەممە لە ڕێکەوتی ۱٥/٦/۲۰۱۹ لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش (نەمسا) زۆربەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد کۆبوونەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵەیەکی کۆڵتووری گشتگیر لەم وڵاتە ڕێکبخەن

لە دەستپێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا لە لایەن ئاسۆ ئەحمەدیان بەرپرسی بەشی پەیوندییەکانی حیزب ئەو پروژەیە بە لایەنە سیاسییەکانی کورد پێشنیار کرا و دواتر بۆ چۆنیەتی دەستبەکارکردنی ئەو کۆمەڵەیە کۆمەڵێک باس و خواس و پێشنیار هاتە ئاراوە.

بە خۆشحاڵییەوە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی گەڵالەیەک دابرێژن و لە سەر ئەساسی ئەو گەڵالەیە دەست بە کار و چاڵاکییەکان بکرێ و بریار درا لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەویەکی دیکە بگیرێ بۆ داڕشتنیی ئەو مانیفێستە.

ئەو لایەنانەی چاڵاکانە بەشداربوون و هاوکارن لە پێکهێنانی کۆمیتەکەدا:

۱ بزووتنەوەی گۆڕان

۲ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

۳ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

٤ حیزبی دیموکراتی کوردستان

٥ پارتی یەکیەتی دیموکراتیکی کورد لە سوریە

٦ یەکیەتی کوردستان سورییە

۷ حیزبی شیوعی کوردستان

٨ پارتی دیموکراسی و دادپەروەری

۹ پارتی یەکێتی دیموکرات (سوریە) ناسراو بە پەیەده

۱۰حیزبی سۆسیاڵیست دیموکراتی باشوور

۱۱ پارتی پێشوەڕۆ

۱۲ کۆمەڵەی کوردی ئیزیدی

۱۳ کۆمەڵەی فەیکۆ