سیمیناریکی سیاسی و دیپلۆماسی لە وڵاتی ئوسترالیا بەریووە چوو..!

رۆژی شەممە ٨/٦/٢٠١٩ کاتژمێر ٩:٣٠ سەرلە بەیانی تا ١٢:٣٠ دوانیوەرۆ ، سیمینارێکی سیاسی ودیپلۆماسی لەسەر وەزعی مافی مرۆڤ لە ئێران و سیاسەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران ،لە پەرڵمانی کویزلەند لە وڵاتی ئوسترالیا بەرێوە چوو .سەرەتا نوسەری بەناو بانگ و شرۆڤەکاری سیاسی ،بەرەگەز ئوسترالیایی “جینا لینیکس ” باسێکی تیر و تەسەڵی مێژووی ، لەسەر وەزعی ئێران و حیزبە کوردستانییەکان و دابران و شوێنیاندانەریان ، لەناو بزوتنەوەی کوردیدا پێشکێش بە بەشداربوان کرد ،هەروەها بەرێزیان تیشکیان خستەسەر سیاستی شەرانگێزی و کردەوەی تیرۆریستی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەگەرەکانی پاش نەمانی ئەو رێژیمە و وەزعیەتی سیاسی وکۆمەڵایەتی لەناو ئیران وکوردستان بەتایبەتی وناوچەکە بەگشتی زۆر بە شیوەیەکی ئاکادیمانە شرۆڤەی کرد وبۆ بینەران و گوێگران روون کردەوە ،کە بۆ مایەی سەرنجی بەشداربووان .

پاشان کاک خالید عەزیزی سکرتیری پێشوی حیزبەکەمان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی لە رێگای سوشیال میدیا راستەوخۆ بە ڤیدیو بەشداری سیمینارەکەی کرد. کاک خالید لەسەرەتای قسەکانییەوە داوای لێبوردنی لەبەشداربوان وکۆمەڵەی کوردی کرد کە بەریزیان نەیتوانی بەهۆی سەرقاڵیەوە ،راستەوخۆ لەو سیمینارە پڕبایەخەدا بەشدار بێت ،پاشان ئاورێکی تێر وتەسەڵی لەمیژوووی چل ساڵەی پڕلە جینایەت و سەرکوت و تیروری جیابیران و تیرۆری رێبەرانی هەڵکەوتووی حیزبەکەمان ، شەهیدان دوکتور قاسملوو و هاوریانی ، شەهیدان دوکتور سادق شەرەفەکەندی وهاورێیانی ، بەدەستی دیپلۆمات تیرۆریستەکانی ئەو رێژیمە شەهید کران ، دایەوە ،. هەروەها بەرێزیان تیشکیان خستە سەر ،هێرشی موشەکی ئەم دوایانەی رێژیمی تاوانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ،بۆسەر بنکە و بارگاکانی حدک هەڵکەوتوو لەناو خاکی باشوری کوردستاندا ، کە بوو بەهۆی شەهید بوونی ١٧کەس لە ئەندامانی حیزب ، کە لەناویاندا ٦ ئەندامی رێبەری تێدابوو ئەو کردەوەی کۆماری ئیسلامی بە کردەوەیەکی ترسنۆکانە وزەبوونانەی ئەوە ریژیمە لە قەلەمدا .بەرێزیان وتیان تائێستا ،کۆماری ئیسلامی ئێران وڵامی پرسی ئاشتیخوازانەی حیزبی دێمۆکراتیان بە تیرور وتۆقاندن داوەتەوە . ئەو ریژیمە حازر نییە مافەکانی نەتەوەکەمان بە کە مافێکی رەوای خۆمانە دان پێدابنێ .

لە بەشێکی دیکە لە سیمینارەکەدا .ریزدار سیناتۆر “کلێر مۆر ” یەکێک لە وەزیرە سێبەرەکان لە حیزبی کرێکاراندا ، باسی ناسیاوی خۆی لە بزوتنەوەی کوردستانی رۆژهەڵات کرد و رایگەیاند کە ئەوهەمیشە پارێزەری مافی کوردەکان بووە و پێویستە کۆمەڵگای کوردی لە دەرەوە لە رێگای نوێنەرانی پارڵمان، گوشار بخەنە سەر حکومەتەکان ،کە زیاتر ئاوڕ لە کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بدەنەوە .

بەشدار بۆکی دیکە رێزدار سیناتۆر” ئاندو بارتڵت” ،تیشکی خستە سەر پێشێل کردنی مافی نەتەوەی کورد لە ئێران و رەخنەشی لە حکومەتی ئوسترالیا گرت کە بۆ کێشەی کورد ئەو جۆرەی کە پێویستە هەڵوێستی نە نواندووە و کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکوم نەکردووە . ئەوەشی بە نەقسیکی گەوەر بۆ حکومەتی ئوسترالیا دانا

.پاشان بەهار ساڵحی کێژە لاوی خوێن گەرم و خوێندەوار ، باسێکی لەسەر وەزعی کۆڵبەران و ژیانی قورس و پڕ لەمەترسی ئەوان و چۆنییەتی هەڵسوکەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ خەڵکی هەژار وکەمدەرامەتدا ، بە تێروتەسەلی پێشکێش کرد کە شوێنێکی تایبەتی لەسەر بەشداربوان دانا .

بەریز بەهرۆز بوچانی نوسەر ودەهێنەر وشانۆکاری کورد، کە لە دورگەی مانۆسۆ نشتەجێیە ،بە ڤیدیۆ بەشداری لە سیمینارکەدا کرد.بەرێزیان باسی ژیانی پڕلە مەینەتی پەنابەران و هەڵوێستی حکومەتی ئوسترالیان لەوباریەوە کرد، ئەو کردەوەی بە نەشیاو لە قەڵەمدا .. هەروەها سیاسەتی کۆماری ئیسلامی دژی کوردان بە هۆکاری سەرەکی ئاوارە بوونی بەکۆمەڵی گەلی کورد ،لە قەلەمدا .بوچانی باسی ئەوەشی کرد کە رێژیمی ئێران دژی مافی هەموو کوردیەکە کەلە جیهاندا دەژین ، ریفراندۆمی باشوری کوردستانی وەک نمونە هێنایەوە .

دوکتور ناسر باباخانی مامۆستای زانکۆ لە ئەمریکا ، بەرێزیان لە رێگای ڤیدیووە بەشداری سیمینارەکەی کرد .بەرێزیان زۆر زانستیانە ئاورێکیان لە کردەوەکانی چل ساڵەی کۆماری ئیسلامی دایەوە ،کەبۆ جێگای سەرنجی بەشداران بووان .

لە کۆتای سیمینارەکەدا ریزادار کاک هۆشیار هونەرپەژو ، کەخوێندکارە لە زانکۆی ئۆکالاند و لە ولاتی نیوزیلەند نشتەجییە ،بەشداری سیمینارکە بوو .بەریزیان باسێکی تێروتەسەڵیان بە ئامار و داتا لە سەر کردەوەکانی تیرۆریستی رێژمی ئیران بۆ بەشداربوان روون کردووە ، کە بوو بەهۆی بەرچاو روونی زیاتر بۆ بەشداربوان وگوێگرانی سیمنارکەمان کە کۆماری ئیسلامی جەندە جنایەتکار و درندەیە ..

پێویستە بگوترێ، ئەو سیمینارە پربایەخە ، بەهەوڵ وماندوو بونی بەریز کاک سەڵاح پورئەسەدی پێک هێندرابوو ،.!!

کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان / ئوسترالیا

٩/٦/٢٠١٩