بەشداری هەیـئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئەکسیۆنی مەحکووم کردنی ئەو جینایەتانەی وا ئێران بە دژی ئیسرائیل و نەتەوەکانی تر ئەنجامی ئەدات

رۆژی شەممە لە رێکەوتی ۱/۰٦/۲۰۱۹ لە سەر بانگێشتی دوکتور “شتێفان گێرگات” بەرپرسی رێکخراوەی “Stop the bomb” هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوون لە کاک “تاهیر حوسەین پوور” “ئۆمید خزرنژاد” “ئاسۆ ئەحمەدیان” لە ئەکسیۆنێک کە لە لایەن ئەو رێکخراوەوە دژ بە جەنایەتەکانی ئێران لە ڤییەنی پێتەختی وڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچوو بەشداریان کرد.

کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو ئەکسیۆنەدا پەیامی خۆی لە ڕێگای نامەیەکەوە ئاراستەی ئەو رێکخراوە کرد و لە دەقی نامەکەدا جەنایەتەکانی ئێرانی دژ بە نەتەوەی ئیسرائیل و دژ بە گەلانی جیهان و بە تایبەتی نەتەوەی کورد ئیدانە کرد.

حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمیتەی ئۆتریش